پلانێكی خێرا بۆ دابەزاندنی كێش
• ئارەزووی خواردن بە شێوەیەكی بەرچاو كەم بێتەوە.
• كێشت بە خێرایی دابەزیت بەبێ هەستكردن بە برسیبوون.
• تەندروستیی میتابۆلیزمت Metabolic health باشتر دەبێت.
ئەم پلانە خێرایە 3 هەنگاوی سەرەكی لەخۆدەگرێت كە بریتین لە: كەمكردنەوەی توندی شەكر و نیشاستە، پەیڕەوكردنی خۆراكی پرۆتینی و چەوری و سەوزەكان، مەشقی وەرزشی هەڵگرتنی قوڕسایی بە لایكەم هەفتانە 3 جار. كەمكردنەوەی شەكر و نیشاستە گرنگترین هەنگاوە، شەكر و نیشاستە هانی دەردانی هۆرمۆنی ئینسولین دەدەن كە بە هۆرمۆنی قەڵەوبوون ناسراوە، چونكە بە هۆرمۆنی سەرەكی خەزنكردنی چەوری دادەنرێت. كە ئاستی ئینسولین دادەبەزێت، ئەوا لەش بە شێوەیەكی ئاسانتر دەستدەكات بە سووتاندنی چەوری خەزنكراو لەجیاتی كاربۆهیدرات. سوودێكی تری دابەزینی ئاستی هۆرمۆنی ئینسولین بریتییە لە هاندانی گورچیلەكان بۆ زیاتر دەردانی سۆدیۆم و ئاوی زیاد، ئەمەش كێشی ئاوی زیاد لە لەشدا كەمدەكاتەوە. ریجیمی كەم كاربۆهیدرات بریتییە لە خواردن تا تێربوون، كەچی ریجیمی كەم چەوری بریتییە لە سنوورداركردنی كالۆری و هەستكردن بە برسیبوون. كەم خواردنی شەكر و نیشاستە ئاستی ئینسولین دادەبەزێنێت، ئارەزووی خواردن كەم دەكاتەوە، كێش ون دەكات بەبێ هەستكردن بە برسیبوون.