سترێسی درێژخایەن ئەگەری قەڵەوی زیاد دەكات

سترێسی درێژخایەن  ئەگەری قەڵەوی زیاد دەكات
ئەمە راستییەكی زانستی چەسپاوە كە سترێس Stress كاریگەری نێگەتیڤ دەكاتە سەر تەندروستیی جەستەیی و دەروونی. لە نوێترین لێكۆڵینەوەدا هاتووە كە سترێسی درێژخایەن ئەگەری قەڵەوی زیاد دەكات.لەگەڵ سترێسی درێژخایەندا، هۆرمۆنی كۆرتیسۆل Cortisol كە بە هۆرمۆنی سترێس ناسراوە بە بەردەوامی لە ئاستێكی بەرزدا دەمێنێتەوە، ئەمەش هۆكارە بۆ زیادبوونی كێش لەش، هەروەها ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەكرەش زیاد دەكات. قەڵەوی بۆتە پەتا لە وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و گەلێك وڵاتی تر لەوكاتەی كە سێیەكی كەسانی پێگەیشتوو بە دەستییەوە دەناڵێنن. سترێس پێوەندی هەیە بە زیادبوونی ئارەزوو بۆ خۆراكی بەتام و شیرین و چەور، چونكە چێژی خۆش هەستێكی خۆش بە تووشبووان دەبەخشێت، بەڵام لە لایەكی ترەوە كێشی لەشیان زیاد دەكات. ئەمەش روونكراوەتەوە كە لەگەڵ سترێسی درێژخایەندا، ئاستی هۆرمۆنی كۆرتیسۆل لەناو قژی سەر زیاد دەكات، بۆیە پشكنینی قژ بۆ ئەم مەبەستە گرنگی هەیە بۆ دەستنیشانكردنی ئاستی كاریگەریی سترێس. پشكنینی ئاستی كۆرتیسۆل لە خوێن و لیك و قژدا لەكاتی جیاوازی رۆژدا گرنگی هەیە بۆ خەمڵاندنی گشتی كاریگەری و پێوەندی نێوان سترێس و تەندروستیی هەر كەسێك.
Top