مەترسیەکانی جۆری خەوتن

مەترسیەکانی جۆری خەوتن
بێگومان هەر مرۆڤێک شێوازێکی هەیە لەکاتی پاڵکەوتن و خەوتندا پێی ئارام دەبێت و باشتر و ئاسان دەخەوێت و دەچێتەو قوڵاییەوە، بەئاراستەی لای چەپ بێت یان ڕاست یان سەر پشت یاخود سەر سک.
پسپۆڕێکی بواری تەندروستی لە مەدرید لوبا ڤێرگاس هۆشداری دەدات بەو کەسانەی لەسەر سک دەخەون لە لێدوانێکیشدا بۆ ڕۆژنامەی "بابیسی" ئیسپانی بە "مەترسیدارترین باری خەوتن " ناوی دەبات.
بەپێی زانیاریەکان و شیکاریەکان خەوتن لەسەردەم ئەگەری مردنی لەناکاو زیاد دەکات، چونکە هۆکارێکە بۆ وەستاندنی سوڕی خوێن و خاوکردنەوە و قورسکردنی کارەکانی سەرجەم بەشەکانی لەش لەناوەوە، ئەمەش لەکۆتایدا دەبێتە هۆی دروستبوونی سەکتەی دڵ و مردنی لەناکاو، هەربۆیە پزیشکان ئاماژە بەوەدەدەن کە پێویستە خەوتن و پاڵکەوتن لەسەر ئەو بارە کەم بکرێتەوە و باشترە وازبهێنن بەتایبەتی ئەوانەی هەمیشە بەوە شێوەیە دەخەون، باشترین ئاراستەش خەوتنیش لەسەر لای ڕاست.
لەلایەکی دیکەوە باس لە مەترسی خەوتن لەسەر لای چەپیش دەکرێت بەهۆی بوونی دڵ لە بەشی چەپدا، چونکە ئەم شێوازە تەواوی کار و چالاکیەکانی دڵ خاودەکاتەوە پەستانی بەشی لای ڕاست لەسەر لای چەپ دروست دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی بەربەست لەبەردەم کارەکانی دڵدا بەتایبەتیش بۆ ئەو کەسانەی لەشیان قەڵەوە.
بەپێی ڕێنماییە تەندروستیەکانیش خەوتنی لای ڕاست باشترین شێوازە بۆ ئەوەی هیچ زیانێک بە تەندروستی لەش و ئەندامەکانی نەگات، بۆ ئەوەی ئەو گرفتەی تۆش دووبارە نەبێتەوە هەوڵبدە لەسەرەتاوە منداڵەکەت ڕابهێنە و ئاگاداری بکە لە شێوازی خەوتنی تەندروست.


خەندان
Top