ناڕحەتی قاچەكان لەكاتی نووستندا

ناڕحەتی قاچەكان لەكاتی نووستندا
نزیكەی 10%ی كەسانی پێگەیشتوو دوچاری گرفتی ناڕحەتی وجوولاندنەوەی قاچەكانیان لەكاتی نووستندا دەبن. دیاردەی ناڕحەتی قاچەكان Restless leg syndrome راستەوخۆ یان نزیكەی نیو كاتژمێر پاش چوونە ناو جێگای نووستن سەرهەڵدەدات، هەندێك جار ڕان و قۆڵ و باسكەكانیش دەگرێتەوە. ئەم گرفتە لە پیاو و ئافرەتدا بە هەمان رێژە روودەدات، بەڵام ئافرەتانی دووگیان زیاتر تووشی دەبن و خۆشبەختانە راستەوخۆ پاش منداڵبوون گرفتەكە لەخۆیەوە چاك دەبنەوە. تا ئێستاش هۆكاری راستەقینەی ئەم گرفتە بە تەواوی نەدۆزاوەتەوە، بەڵام ئاماژە بە چەند فاكتەرێكی هاندەر كراوە كە بریتین لە: بەركەوتن بە سەرما، زوو نووستن، كەمخوێنی لەبەر كەمی ئاسن، جگەرەكێشان، خواردنەوەی ئەلكهول، ماندووبوون و هیلاكی فیزیكی، پەستی و نیگەرانی، شەكەتی دەروونی یان سترێس Sress، نەخۆشیی شەكرە، نەخۆشیی لە گلاندی دەرەقیدا، هەوكردنی رۆماتیزمی جومگەكان. بەگشتی لە زۆربەی حاڵەتەكاندا ناڕحەتی قاچەكان لەكاتی نووستندا گرفتێكی تەندروستیی گەورە نییە و زۆر جار لەخۆیەوە دێت و دەڕوات. هەنگاوەكانی چارەسەركردن بریتین لە: شێلان(مەساجMassage ) و شووشتنی قاچەكان بە ئاوی گەرم، بەكارهێنانی حەبی تایلینۆل Tylenolیان ئەسپرین بەر لەكاتی نووستن، دووركەوتنەوە لە خواردنەوە كافائینییەكان، درەنگ نووستن، مەشقی وەرزشی رۆژانە وەكو رۆیشتنی خێرا یان لیخوڕینی پایسكل، دووركەوتنەوە لە جگەرەكێشان و ئەلكهول.
Top