بەپێی گەلێك لێكۆڵینەوە، ئەو پیشەیەی كە شەكەتی و سترێسی زۆر لەخۆدەگرێت لەوانەیە كە زیاتر ببێتە ئەگەری زیادبوونی كێشی لەش و قەڵەوی. پَیوەندییەكی بەهێز لە نێوان باری دەروونی و كێشی لەشدا هەیە، چونكە گۆڕان لە باری دەروونیدا كاریگەری دەكاتە سەر ئارەزووی خواردن و حەز و وردەكارییەكانی تری پەیوەست بە خۆراك و خواردن. سترێس Stess وا لە زۆر كەس دەكات كە زیاد خۆراك بخوات بەتایبەتی خۆراكی بەتام كە رێژەی بەرز لە چەوری و شیرینی لەخۆدەگرن، هەروەها سترێس هۆكارە بۆ زیاد دانیشتن لە بەرانبەر شاشەی تەلەڤزیۆن، واتە كەمی جوولە كە رێگا بۆ زیادبوونی كێشی لەش خۆش دەكات. ئەمەش سەلمێنراوە كە لەكاتی سترێسدا لەش توانای مامەڵەكردنی دروست لەگەڵ چەورییەكاندا لەدەست دەدات، ئەمەش كاریگەری دەكاتە سەر كێشی لەش. هەروەها ئەو جۆرانەی پیشە كە جوولەی جەستەیی زۆریان پێویستە وەكو وەرزشوانی، كرێكاری..تاد گەلێك جار دەبنە ئەگەری كەمبوونەوەی كێشی لەش لەبەر زیاد سەرفكردنی وزە.