بۆچی كەرشت بچووك نابێتەوە؟

بۆچی كەرشت بچووك نابێتەوە؟
بۆ گەلێك لەو ئافرەتانەی كە كێش دادەبەزێنن، ناوچەی كەرش(ورگ) دەبێتە دواسنوور، بە مانایەكی تر، پاش چەندین مانگ لە ریجیم و مەشقی وەرزشی و دابەزاندنی كێش كە بەرجەستە دەبێت بە شێوەی لاوازبوونی باسك، ران و قاچەكان، هەروەها دەموچاو، هێشتا ناوچەی خوارەوەی گەدە یان بەشی پێشەوەی ناوەڕاستی سك یان كەرش Belly كەمێك دەمێنێتەوە. ئەمە روونكراوتەوە كە ئەو خۆراكەی دەیخۆیت هاوكات لەگەڵ كاریگەرییە هۆرمۆنییەكان شوێنی سووتانی چەوری لە لەش و شوێنی مانەوەی چەوری لە ناوچەی كەرش و شوێنی تردا دیاردەكەن. ئەو هۆكارانەی كە پەیوەستن بە خۆراك و رێگرن لە دابەزاندنی كەرش بریتین لە: زیاد خواردنی خۆراكی ناتەندروستییانە بۆ نموونە زیاد خواردنی چەورییە تێرەكان كە جینەكانی تایبەت بە كۆبوونەوەی چەوریی كەرش ئاكتیڤ دەكات، نەخواردنی ژەمی تەواوی بەیانی و نیوەڕۆ یان دابەشكردنی كالۆری پێویستی رۆژانە بەسەر چەند ژەمێكی بچووكدا كە نێوانیان لە 4-5 كاتژمێر كەمتر نەبێت، زیاد خواردنی كاربۆهیدراتی سافكراو كە هۆكارە بۆ بەرزبوونەوەی خێرای ئاستی شەكری خوێن، زیاد خواردنەوەی ئەلكهول كە دەبێتە هۆی پەیدابوونی ترشە چەوریی سەربەست Free fatty acids، كەم وەرگرتنی ماددە دژەئۆكسانەكان لە خۆراكی رۆژانەدا واتە سەوزە و میوەی جۆراوجۆر.
Top