چۆن پلەی گەرمیی لەش دادەبەزێنیت؟

چۆن پلەی گەرمیی لەش دادەبەزێنیت؟
بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش یان تا Fever خۆی لەخۆیدا نەخۆشی نییە بەڵكو نیشانەیە، هێڵێكی گرنگی بەرگری لەشە دژی هەوكردنەكان و سستمی بەرگری لەش چالاك دەكاتەوە بۆ زیاتر دروستكردنی خڕۆكە سپییەكانی خوێن و دژەتەنەكان Antibodies و فاكنەری تری بەرگری. بۆ سووككردنی تا پەیڕەوی چەند هەنگاوێك بكە بۆ نموونە: جلی زیاد و بەتانی زیاد لەسەر نەخۆش لابەرە، با دەوروبەر یان هەوای ژوور فێنك بێت نەك گەرم. كەمادەی شلەتێن بەكاربێنە یان با نەخۆش دوشێك بە ئاوێكی نیمچە گەرم وەربگرێت بەتایبەتی لەپاش بەكارهێنانی دەرمان ئەگینا پلەی گەرمی لەش دووبارە بە خێرایی بەرز دەبێتەوە. هەرگیز كەمادەی سارد یان یان سڕینەوەی ئەلكهولی بۆ نەخۆش بەكارمەهێنە چونكە تەنیا پێست سارد دەكەنەوە ئەمەش دەبێتە ئەگەری هەستكردن بە سەرما و لەرز كە هێشتا پلەی گەرمی لەش بەرز دەبێتەوە. هەوڵ بدە ە شلەی سارد بدەیتە نەخۆش بە پێی بەرگەگرتن. بۆ دابەزاندنی پلەی گەرمی لەش، دەرمانی وەكو ئەستامینۆفین Acetaminophen یان بروفین یارمەتی نەخۆش دەدەن تا چارەسەری تەواو دوكرێت لە لایەن دكتۆر.
Top