بوونی هاوڕێ لە تەمەنی نەوجەوانیدا سوودی تەندروستی هەیە

بوونی هاوڕێ لە تەمەنی نەوجەوانیدا سوودی تەندروستی هەیە
بە پێی نوێترین لێكۆڵینەوە، بوونی هاوڕێ سوودی هەیە بۆ تەندروستیی فیزیكی، سوودەكانی هەر لە تەمەنێكی زووەوە بەرجەستە دەبن، بە پێچەوانەشەوە نەبوونی هاوڕێ هۆكارە بۆ گەلێك گرفتی تەندروستی وەكو: زیادبوونی ئاستی پرۆتینی C-reactive لە خوێندا كە مانای ئاستی بەرزی هەوكردن لە لەشدا دەبەخشێت، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، پێوانەی بەرزی تێكڕای بارستایی لەش BMI، لەگەڵ گەورەبوونی چێوەی كەمەر واتە كێشی زیاد یان قەڵەوی. ئەمەش سەلمێنراوە كە دووركەوتنەوە لە كۆمەڵ هۆكارە بۆ تەندروستییەكی خراپ، هەروەها نەبوونی پەیوەندیی هاوڕێیەتی لە تەمەنی جیاوازدا كاریگەری جیاوازی لەسەر تەندروستیدا هەیە، بۆ نموونە لە تەمەنی نەوجەوانیدا دەبێتە ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی هەوكردن Inflammation لە لەشدا بە هەمان ئەندازەی ئەنجام نەدانی چاڵاكیی فیزیكی یان مەشقی وەرزشی، كەچی لە بەساڵاچوواندا ئەگەری تووشبوون بە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن زیاد دەكات بە هەمان ئەندازەی یەكێك كە دوچاری نەخۆشی شەكرە بووبێت.
Top