كێشانی جگەرەی ئەلیكترۆنی E-cigarettes لە زیادبووندایە وەكو جێگرەوەیەكی جگەرەی ئاسایی. ئەگەرچی جگەرەی ئەلیكترۆنی تووتن لەخۆناگرێت، بەڵام تێكەڵێكی گەرمكراوی نیكۆتین و چێژ و بۆنی دەستكرد Flavor لەخۆدەگرێت. ئەگەرچی سووتانی تووتن لە جگەرەی ئەلیكترۆنیدا نییە و نابێتە ئەگەری پەیدابوونی ئاوێتەی ژەهراوی وەكو جگەرەی ئاسایی، هەروەها رێژەیەكی كەمی قەتران و یەكەم ئۆكسیدی كاربۆن پەیدا دەكات، بەڵام هێشتا زیانی بەرچاو بە تەندروستی دەگەیەنێت. كێشانی جگەرەی ئەلیكترۆنی هۆكارە بۆ بەرزبوونەوەیئاستی هۆرمۆنی ئەدرینالین Adrenaline لە دڵدا، هەروەها ئاستی هەوكردن و گوشاری ئۆكسانی Oxidative stress لە لەشدا بەرزدەكاتەوە، ئەمانەش ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی دڵ و نەخۆشی تر زیاد دەكەن. ئەمە روونكراوەتەوە كە جگەرەی ئەلیكترۆنی جگە لە كاریگەرییەكانی نیكۆتین، كاریگەریی ئاڵۆزی تری بۆ لەش هەیە، هۆكاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە پێكهاتەكانی جگەرەی ئەلیكترۆنی دەبنە ئەگەری كۆمەڵێك كاریگەریی فسیۆلۆژی كە هەتا پاش نەمانی كاریگەرییەكانی نیكۆتینیش لە لەشدا هەر بەردەوام دەبنجگەرەی ئەلیكترۆنی وەكو دوكەڵی جگەرەی تووتن، جگە لە نیكۆتین هەندێك ماددەی زیانبەخشی تر بۆ دڵ لەخۆدەگرێت وەكو فۆرمەلدیهاید Formaldehyde و ئەسیتۆن Acetone. لە كۆتاییدا دەڵێین: ئەگەر جگەرەی ئاسایی ناكێشیت واباشترە كە جگەرەی ئەلیكترۆنیش نەكێشیت، چونكە هەرگیز بێ زیان نییە.