چۆن خوێندنەوە تواناكانی مێشك بەهێزدەكات؟

چۆن خوێندنەوە تواناكانی  مێشك بەهێزدەكات؟
ئەمە راستییەكی زانستییە كە هەر چەند زیاتر مێشك بەكاربهێنرێت هێندە توانای بیركردنەوە زیاتر و فراوانتر دەبێت. ئەمەش راستییەكی ترە كە زۆربەمان بەدوای ئەم چالاكییانەوەین كە كەمترین بەكارهێنانی توانای مێشكی دەوێت بەتایبەتی لەوكاتەی كە لەژێر سترێس یان ماندووبوونداین. خۆشبەختانە، خوێندنەوە Reading بە چالاكییەكی گرنگ دادەنرێت بۆ پشوودان و مەشقكردن بە مێشك. خوێندنەوە ئاستی كارامەیی بەزردەكاتەوە لە رێگای پڕكردنەوەی مێشك بە بە زانیاری نوێ، هەروەها برەودان بە خەزنكردنی زانیاری، لەگەڵ هاندنی میكانیزمەكانی هێشتنەوەی زانیارییەكان تا تەمەنی پیری. خوێندنەوە وەكو مەشقە بۆ مێشك، كەمتر بەكارهێنانی مێشك لە تواناكانی كەم دەكاتەوە، هەر لە منداڵییەوە و بە درێژایی تەمەن خوێندنەوە بەرزرترین ئاستە بۆ مەشقی مێشك و پاراستنی تەندروستیی مێشك. رێگایەكی تر بۆ بەهێزكردنی توانای بیركردنەوە بریتییە لە هەوڵدان بۆ زانینی هەموو وردەكارییەك سەبارەت بە هەر وشە و مانایەك لەكاتی خوێندنەوەدا، هەروەها واباشترە كە لەكاتی خوێندنەوەدا خۆت پرسیار لە خۆت بكەیت، بۆ نموونە ئەگەر بابەتێكی هەواڵ بخوێنیتەوە لەخۆت بپرسە كە ئایا تێڕوانینی نووسەری بابەتەكە چۆن كاریگەری كردۆتە سەر ناوەڕۆكی بابەتەكە، بەم شێوەیە راهێنان بە مێشكت دەكەیت كە چۆن بیرۆكەی نوێ دروست بكەیت.
Top