گەلێك جار نیشانەكانی نەخۆشی دڵ لە زۆر كەسدا بە بێ گرنگیدان تێپەڕ دەبن، لەوكاتەی كە هەرگیز نابێ ئەم نیشانانە فەرامۆش بكرێن، ئەگەرچی لەوانەیە كە جگە لە نەخۆشیی دڵ هۆكاری تریشیان لەپاڵەوە بێت. ئەمە روونە كە ئازاری دڵ، یان ئازارێكی تیژ و دژوار لە ناوەڕاستی سینگدا نیشانەی سەرەكیی نەخۆشیی دڵە، بەڵام چەند نیشانەیەكی تر هەن كە تووشبوو هەرگیز پێی وانییە كە دوچاری نەخۆشی دڵ بووبێت لەوكاتەی كە نیشانەن بۆ نەخۆشیی خوێنبەرەكان یان نەخۆشیی زمانەكانی دڵ، ئەم نیشانانەش بریتین لە: ئاوسانی قاچەكان یان گۆزرینگەكان Edema لەبەر كۆبوونەوەی شلە كە نیشانەیەكی باوە بۆ نەمانی توانای دڵ بۆ پەمپكردن و سووڕاندنی خوێن یان پەككەوتنی دڵ Heart failure، سەرئێشەی توند كە هاوكات بێت لەگەڵ نیشانەیەكی تری نەخۆشیی دڵ، هەستكرد بە ئاستێكی نائاسایی ماندووبوون و هیلاكی Exhaustion بەتایبەتی لەكاتی ئەنجامدانی جوولەیەكی فیزیكی وەكو سەركەوتنی پەیژەكان یان ئەنجامدانی كارێكی قوڕس كە لەوانەیە هاوكات بێت لەگەڵ هەناسەڕاوكێ، ئازاری تیژ یان ناڕحەتی توندی گەدە Stomach cramps لە ئەنجامی بڵاوبوونەوەی ئازاری دڵ بۆ ناوچەی گەدە، گێژبوون یان لەهۆشچوونی كتوپڕ و ماوە كورت Fainting لە ئەنجامی دابەزینی پەستانی خوێن و كەم گەیشتنی ئۆكسجین بە خانەكانی مێشك كە لەوانەیە نیشانەیەك بێت بۆ نەخۆشی زمانەكانی دڵ یان زیادبوونی لێدانەكانی دڵ یان هەتا كەمبوونەوەی ژمارەی لێدانەكانی دڵ.