ئایا تووڕەبوون دەبێتە هۆی نۆرەی دڵ؟

ئایا تووڕەبوون دەبێتە هۆی نۆرەی دڵ؟
لە لێكۆڵینەوەكاندا هاتووە كە پەیوەندی هەیە لە نێوان تووڕەبوون Anger و سەرهەڵدانی نۆرەی دڵ Heart attack. ئەنجامدانی مەشقی وەرزشی لەكاتی هەڵچوون یان تووڕەبووندا هۆكارە بۆ بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و زیادبوونی لێدانەكانی دڵ هاوكات لەگەڵ گۆڕان لە لێشاوی خوێن و كەمبوونەوەی گەیشتنی خوێن بە خودی دڵ، ئەمەش لەوكاتەدا مەترسیدارە كە خوێنبەرێك یان زیاتر لە خوێنبەرەكانی تاجی دڵ دوچاری تەسكبوونەوە یان رەقبوون بووبن. ئەمە روونە كە مەشقی وەرزشی رێك هەنگاوێكی كاریگەرە بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی دڵ، كەس رێنمایی ناكرێت بۆ وازهێنان لە مەشقی وەرزشی بە مەبەستی خۆپاراستن لە نۆرەی دڵ بەڵام كە مەشقی توندتر لەژێر هەڵچوون و تووڕەبووندا ئەنجام بدرێت بە مەبەستی سووكردن یان هەڵهاتن لە تووڕەبوون ئەوكاتە مەسەلەكە زۆر جیاواز دەبێت. ئەمەش روونكراوەتەوە كە رۆیشتینی خێرا، راكردن، یان هەڵگرتنی قوڕسایی مەزاج باشتر دەكەن، بەڵام زێدەڕۆیی لە ئەنجامدانی هەر كامێكیان لەكاتی هەڵچوون یان تووڕەبووندا شتێكی باش نییە بەتایبەتی لەو كەسانەدا كە ئەگەری تووشبوونیان بە نۆرەی دڵ لێدەكرێت. ئەمەش لەیاد مەكە كە مەشقی وەرزشی هەنگاوێكی زۆر كاریگەرە بۆ سەرفكردنی وزەی زیاد و سووكردنی گرژی دەروونی.
Top