كام خۆراك پێویستە بۆ زووتر چاكبوونەوە لە نەخۆشی؟

كام خۆراك پێویستە بۆ زووتر چاكبوونەوە لە نەخۆشی؟
لەكاتی تووشبوون بە نەخۆشی هەوكردنەكان بە ڤایرۆسی یان بەكتریا، پێویستە كە خۆراكت بگۆڕیت بۆ ئەو جۆرانەی ە پرۆتین وماددەی گرنگ لەخۆدەگرن كە هاندەرن بۆ زوو چاكبوونەوە، هەروەها پێویست كە هەرسكردنیان ئاسان بیت. سوپی مریشك Chicken soup لە سەرووی لیستی ئەو خۆراكانەیە كە كرداری چاكبوونەوە لە زۆربەی نەخۆشییە هەوكردنەكاندا تاودەدات، سوپی مریشك وزەیەكی باشت پێدەدات و یارمەتی چاكبوونەوەی بۆڕییەكانی هەناسە دەدات، بۆ زیادكردنی بەهای خۆراكی سوپی مریشك هەوڵ بدە كە سەوزە بەتایبەتی سیر و پیازی لەگەڵ تێكەڵ بكەیت. لە هەندێگ كلتووردا سوێند بە سیر و بیبەری تیژ و ساسی تیژ دەخۆن، بە پێی ئارەزوو تیژی بخەرە خۆراكت ئەگەر گرفتی وەكو هەوكردنی گەدە و هەستەوەری قوڕگت نەبێت، چونكە خۆراكی تیژ Spicy هاندەرە بۆ زوو چاكبوونەوە. سیر Garlic نیشانەكانی سەرما و هەڵامەت كەم دەكاتەوە، لەگەڵ خۆراكی گونجاودا تێكەڵیكە، دەتوانی كە بە خاوی یەك یان دوو دانە سیر بجویت. هەروەها لەجیاتی قاوە و سۆدا و خواردنەوە شیرینكراوەكان، بڕێكی باش ئاو یان شیرەی سروشتی میوە بخۆرەوە، شلە هەموو كارلێكە زیندەكیمیاییەكانی لەش ئاسان دەكات. میوە مزرەكان Citrus fruits سەرچاوەی دەوڵەمەندن بۆ ڤیتامین C، شیرەی پرتەقاڵ لەگەڵ ژەمی بەیانیدا بخۆرەوە، ئەم ڤیتامینە زۆر گرنگە بۆ بەهێزكردنی بەرگری لەش و زوو چاكبوونەوە لە نەخۆشییەكان، ئەم مەسەلەیە زیاتر بۆ جگەرەكێشەكان گرنگە، چونكە جگەرەكێشان جگە لەوەی كە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەكان زیاد دەكات، پێویستی لەش بەم ڤیتامینە زیاتر دەكات، ڤیتامین C جگە لە میوە مزرەكان، لە پەتاتە و بیبەری سەوز و فەراولە و ئەناناسدا هەیە.
Top