بۆچی هاوێنەی لكاو بۆ وەرزشوانان لە چاویلكە باشترە؟

بۆچی هاوێنەی لكاو بۆ وەرزشوانان لە چاویلكە باشترە؟
هاوێنەی لكاو Contact lensesبە چەندان رێگا یارمەتیدەرە بۆ چوستی و چاڵاكیی وەرزشوانان، بۆنموونە بینینی رووبەرێكی فروانتر لە بینین بە چاویلكە. زۆربەی هەر زۆری ورزشوانانی تووشبوو بە كورتبینی، دووربینی یان ئەستیگماتیزم، هاوێنەی لكاو لەجیاتی چاویلكە بەتایبەتی لە پێشكبڕكێكاندا بەكاردێنن. بە بەراورد لەگەڵ چاویلكەی پزیشكی، بەكارهێنانی هاوێنەی لكاو هاندەرە بۆ بنینێكی باشتری دەوروبەر وبوارێكی فراوانتری بینین لەوكاتەی كە زۆربەی هەرە زۆری چاویلكەكانی وەرزشی Sports eyeglasses چوارچیوەكی بچوووك و هاوێنەكانیان تەختە ئەمەش بینینی رووبەرێكی زۆری دەوروبەر سنووردار دەكات، هەروەها بەكارهێنانی هاوێنەی لكاو هاندەرە بۆ بینینێكی جێگیر Stable vision، لەگەڵ كەمی ئەگەری نیشتنی هەڵم یان ناسافی لە كەش و هەوای باراناوی و شێداریی زۆردا، هەروەها كەمی ئەگەری زەبر بۆ چاوەكان كە لەكاتی شكانی چاویلكەدا بەدی دەكرێت هاوكات لەگەڵ گونجانی زیاتر لەگەڵ ئامێرەكانی پاراستنی سەر و دەموچاودا.
Top