سۆدا (كۆلا) چۆن تەندروستیت تێكدەدات؟

سۆدا (كۆلا) چۆن تەندروستیت تێكدەدات؟
سۆدا یان كۆلا ئەم زیانە تەندروستییانەی هەیە: ترشی فۆسفۆریك و ترشی سیتریك كە لەناو كۆلادان هۆكارن بۆ گۆڕینی ترشێتی ناو دەم، ئەمەش دەبێتە هۆی سووانی چینی مینای ددان و هەستەوەری ددان، هەروەها فۆسفەیتەكان و ترشی فۆسفۆریك هانی پیربوون دەدەن. كۆلا كە لەگەڵ بۆیەی خۆراكی یان شیرینكاری دەستكردی وەكو ئەسپارتێم تێكەڵ دەكرێت ئەوا زیان بە خانەكانی مێشك دەگەیەنێت، خواردنەوەی یەك قوتوو سۆدا ئەگەری نەخۆشی میتابۆلیزم Metabolic syndrome تا رێژەی 36% و ئەگەری نەخۆشیی شەكرە زیاد دەكات، یەك قوتوو سۆدا رێژەی چەوری گلیسریدە سیانییەكان بە رێژەی 30% بەرزدەكاتەوە، سۆدا لە بتڵی پلاستیك یان ناوپۆشی قوتووی سۆدا ماددەی BPA لەخۆدەگرێت كە هاوسەنگی هۆرمۆنەكان تێكدەدات و ئەگەری شێرپەنجەی مەمك زیاد دەكات، رۆژانە یەك قوتوو سۆدا بۆ ماوەی 6 مانگ ئەگەری زیادبوونی چەوری لە جگەردا تا رێژەی 142% زیاد دەكات لەگەڵ گەورەبوونی كەرش یان چێوەی كەمەر، رۆژانە قوتووێك سۆدا ئەگەری دروستبوونی بەردی گورچیلە تا رێژەی 33% زیاد دەكات، هەروەها پەستانی خوێن تا 1.1 / 0.4 ملم جیوە بەرزدەكاتەوە، رۆژانە خواردنەوەی سۆدا ئەگەری شێرپەنجەی پڕۆستات و شێرپەنجەی منداڵدان زیاد دەكات، هەروەها رۆژانە خواردنەوەی 2 قوتوو سۆدای شیرین یان زیاتر ئەگەری شێرپەنجەی پەنكریاس تا رێژەی 87% زیاد دەكات.
Top