سووتانی كارەیایی

سووتانی كارەیایی
سووتانی كارەبایی Electric burn برینێكی پیستە وەكو سووتانەكانی تر، پاش بەكەوتن بە تەزووی كارەبا، پێست گەرم دەبێت، ئێنجا لەبەر بەرگریە بەهێزەكەی پێست، سووتانێكی زۆر و قووڵ روودەدات. ڤۆلتییەی نێوان 500-1000 ڤۆلت دەبێتە ئەگەری سووتانی قووڵ لەبەر پەیداكردنی وزەیەكی زۆر، بڕی ئەم وزەیە یەكسانە بە ماوەی لێدانی كارەبا جاران دووجای ڤۆڵتییەكە. گەرمبوونی شانەكان دەبێتە هۆی تێكشكانیان، لە هەندێك حاڵەتدا لەوانەیە كە تەنیا 16 ڤۆڵت كوشندە بێت بۆ مرۆڤ ئەگەرر تەزووی كارەبا بە ئەندامەكانی لەشدا گوزەر بكات بەتایبەتی دڵ، چونكە تۆڕی كارەبای دڵ تێكدەدات و دەبێتە هۆی وەستانی دڵ. مامەڵەكردنی پزیشكی لەگەڵ سووتانی كارەباییدا جیاوازی نییە لەگەڵ چارەسەركردن و مامەڵەكردن لەگەڵ هەموو جۆرەكانی تری سووتان.
Top