كام هەویری ددان بو گلاندی دەرەقی زیانبەخشە؟

كام هەویری ددان بو گلاندی دەرەقی زیانبەخشە؟
لەكاتی بەكارهێنانی ئەو جۆرانەی هەویری ددانكە فلۆراید لەخۆدەگرن ئەوا رێژەیەك لە فلۆراید دەگاتە لەش. پاك راگرتنی ددان زۆر پێویستە، بەڵام ئایا دەزانی كە یەكێك لە پێكهاتەكانی زۆربەی جۆرەكانی هەویری ددان زیانبەخشە بۆ تەندروستی، ئەویش بریتییە لە فلۆراید Fluoride كە بە پێچەوانەی رای گشتی هێندە سوودبەخش نییە بەقەد ئەوەی كە زیانبەخشە. بە تێپەڕبوونی كات، بڕی زیاتری فلۆراید لە لەشدا لەناو چەورەخانەكاندا كۆدەبێتەوە، ئەمەش زیان بە گلاندی دەرەقی دەگەیەنێت. كە فلۆراید دەگاتە لەش، ئەوا كاریگەری نێگەتیڤ دەكاتە سەر چاڵاكی ئەو ئەنزیمانەی كە گرنگن بۆ دروستبوونی هۆرمۆنەكانی گلاندی دەرەقی. ئەنزیمەكان پێكهاتەی پرۆتینی تایبەتن و كارلێكە زیندەكیمیاییەكان لەناو خانەكاندا تاودەدەن. فلۆراید هۆكارە بۆ روودانی كاردانەوە بەرانبەر بە خودی سستمی بەرگری لەش Autoimmune لەناو خانەكانی گلاندی دەرەقیدا، ئەمەش دەبێتە هۆی هەوكردنی گلاندەكە Thyroiditis. كاریگەریی فلۆراید لەسەر ئەنزیمەكان لەوانەیە كە لە كۆتاییدا بگاتە جینەكان و كرۆمۆسۆمەكان تێكبدات، ئەمەش ئاكامی مەترسیداری لێدەكەوێتەوە.جگە لە ئەگەری هەوكردنی گلاندی دەرەقی، فلۆراید بە چەندین رێگای تر زیان بەم گلاندە دەگەیەنێت وەكو: كەمكردنەوەی ئاستی هۆرمۆنی TSH كە لە گلاندی پتیوتەری دەردەدرێت و هانی گلاندی دەرەقی دەدات بۆ دەردانی هۆرمۆنەكانی، رێگرتن لە دووبارە بەكارهێنانەوەی هۆرمۆنەكانی گلاندی دەرەقی، رێگرتن لە یۆد كە زۆر گرنگە بۆ دروستبوونی هۆرمۆنەكانی گلاندی دەرەقی.
Top