ئەگەرچی بەردەوام لە نێوەندە پزیشكییەكاندا باس لەوە دەكرێت كە دەرمانەكانی دژەخەمۆكی سروشتێكی راهاتنیان هەیە، بەڵام زۆربەی سەرچاوە پزیشكییەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە دەرمانەكانی دژەخەمۆكی نابنە هۆی راهاتن Addiction، بەڵكو لەبەر سەرهەڵدانی چەند نیشانەیەك پاش وازهێنانی كتوپڕ لە بەكارهێنان تووشبوو دوچاری خوپێوەگرتن Dependence دەبێت زیاتر لە راهاتن. راستە دەرمانەكانی خەمۆكی وەكو ماددە ئارامبەخشەكان و نیكۆتین و ئەلكهول نابنە هۆی راهاتن، بەڵام بە وازهێنان ئاكامی فسیۆلۆژی لێدەكەوێتەوە وەكو تووشبووێك بە نەخۆشی شەكرە كە واز لە بەكارهێنانی ئینسولین دێنێت.خەمۆكی تا رادەیەكی زۆر بە دەرمانی تایبەت كۆنترۆل دەكرێت كە لەوانەیە تووشبوو بەردەوام پێویستی بە بەكارهێنانی دەرمان بێت. لەگەڵ هەموو زیانەكانی دەرمانەكانی خەمۆكی، بەكارهینانیان وای لە زۆربەی تووشبووان كردووە كە ژیانێكی باشتر و خۆشتر بژین و مەزاجیان باشتر بێت.نیشانەكانی پاش وازهێنانWithdrawal symptoms لە دەرمانەكانی خەمۆكی: پەركەم، زیاد قسەكردن، هزر و بیری توندوتیژی، خەونی سەیر، هەڵبەزین و دابەزینی مەزاج، ناڕێكی لێدانەكانی دڵ، زیادبوونی ئەگەری خۆلەناوبردن، دەست لەرزین، ناڕحەتی و نائارامی، گرفت لە بیرهاتنەوە، نۆرەی تۆقین، هەلوەسە، هێڵنج، خەوزڕان. لەسەر تووشبووان بە خەمۆكی پێویستە كە هەرگیز لەخۆیانەوە واز لە بەكارهێنانی دەرمانەكانیان نەهێنن.