هەندێک ئامۆژگاری گرنگ بۆ تواندنەوەی چەوری ورگ
پێگەی " hayatouki" بۆ هاوکاریکردنی خانمان چەند رێنماییەک نیشانی خانمان دەدات بۆ ئەوەی ڕێگانەدەن چەوری لە ئاستی ورگیاندا کۆبێتەوە:
بۆچی خانمان چەوری زیاتر لە ئاستی ورگیاندا کۆدەبێتەوە و هۆکارەکانی چین:
تەمەڵی و نەبوونی جوڵەی پێویست، گرنگی نەدان بە وەرزش بەتایبەتی ڕاهێنانی تایبەت بە ورگ، یان بوونی دڵەڕاوکێ و بیرکردنەوەیەکی زۆر و ماندووبوونی باری دەروونی، لەلایەکی دیکەوە خواردنی ناتەندروست و چەور و گرنگی نەدان بە خواردنە تەندروستەکان.
لەهەمانکاتدا کەمی شلەمەنی لە لەشدا، یان خواردنەوەی ئاو لەکاتی نان خواردندا یاخود بوونی غازاتێکی زۆر، یان خواردنی ژەمی زۆر و گەورە، هەموو ئەمانە سەرچاوەی دروستبوونی چەوری ورگن.
ئەوەی گرنگە ئەوەیە کاتێک بیر لە توانەوەی چەوری ورگ دەکەیتەوە هەمیشە پێش بیرکردنەوە لە پۆشینی جلوبەرگی جوان بیر لە تەندروستیت بکەرەوە.
چۆن هەوڵدەدەیت چەوری ورگ بتوێنیتەوە:
واز لە خواردنێک بهێنە کەدەبێتە هۆی هەڵئاوسانی گەدە و دروستکردنی غازات.
دووربکەوەرەوە لە دڵەڕاوکێ و پەستان خستنە سەر باری دەروونی.
وەرزش ئەنجام بدە ڕۆژانە یان چەند ڕۆژێک لە هەفتەیەکدا ئەگەر بۆ ماوەی 30 خولەکیش بێت.
واز لە خواردنی چەور و پڕ لە شەکر و زەیت و ڕۆن بهێنە.
میوە و سەوزە زۆر بخۆ لەگەڵ خواردنەوەی ئاوێکی زۆر لەکاتێکدا کە گەدەت پڕ نییە یان بەتاڵە.
خواردنی خێرا واتە هەمبەرگر و پیتزا و فینگەر سەرجەمیان سەرچاوەی قەڵەوین یان هەموو خواردنێکی سورکراوە.
دەتوانیت لەکاتی خواردنەوەی ئاودا سرکەی سێو تێکەڵ بە ئاوەکەت بکەیت و بیخۆیتەوە، یان دەکرێت ورگ بە زەیتی دارچینی یان زەعتەر و نێرگس و نەعنا چەور بکەیت.