هیلاكیی چاوەكان

هیلاكیی چاوەكان
هیلاكبوونی چاو یان هەستكردن بە قوڕسبوونی چاوەكان Eye strain لەوانەیە كە وەكو سووتانەوە یان ئازارێكی تیژ لەناو چاوەكان یان لە دەوری چاوەكاندا هەستی پێبكرێت، هەندێك جاریش وەكو بوونی تەنێكی بیانی لەناو چاوەكاندا خۆی دەنوێنێت. هیلاكبوونی چاو لەپاش بەكارهێنانی چاوەكان بۆ ماوەیەكی زۆر واتە ماندووبوون یان ناڕحەتی چاوەكان بەگشتی گرفتێكی سادەیە و تەنیا پێویستی بە حەساندنەوەی چاوەكان هەیە، لەوانەشە كە پێوەندی بە تێكچوونی بالانسی ماسوڵكەكانی چاو هەبێت یان بەكارهێنانی چاویلكەی چاو كە گونجاو نەبێت یان هەڵەی لە ژمارەكان تێدابێت. ئەگەرچی هیلاكیی چاوەكان حاڵەتێكی زۆر باو نییە، بەڵام نیشانەیەكە كە پێویستی بە بەدواداچوون و پشكنین و چارەسەركردنەوە هەیە لە لایەن دكتۆری چاو بەتایبەتی ئەگەر بە تێپەڕبوونی كات سووك نەبێت یان ئەگەر سەختتر بێت. هۆكارەكانی ئازار لە چاودا بریتین لە: ئاڵۆزییەكانی پاش بەكارهێنانی هاوێنەی لكاو Contact lenses، شەكەتی دەروونی، زەبری دەرەكی بۆ چاوەكان، پاش نەشتەرگەری چاو، ئاوی شین (یان ئاوی رەش Glaucoma)، شەقەسەر Migraine، گرفت لە گیرفانەكانی لووت (جیوب)، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش لەبەر هەر هۆیەك، خەوزڕان، هەوكردنە ڤایرۆسییەكان وەكو هەڵامەت یان ئەنفلوەنزا.
Top