ئەستیگماتیزم چییە؟

ئەستیگماتیزم چییە؟
ئەستیگماتیزم Astigmatism وەكو كورتبینی و دووربینی بریتییە لە گرفت لە شكانەوەی تیشك و جێگیرنەبوونی وێنە بە دروستی لەسەر تۆڕەی چاودا. لە ئەستیگماتیزمدا، رووناكی لە خاڵێكدا لەسەر تۆڕەی چاودا فۆكەس نابێت بە مەبەستی بینینی دروست، بەڵكو رووناكی لە چەند خاڵێكدا فۆكەس دەبێت كە دەكەونە پێش یان پاش تۆڕەی چاو، بەمەشەوە بینینی نزیك و دوور ناڕوون دەبێت كە هاوكاتە لەگەڵ هەستكردن بە ماندووبونی چاو و سەرئێشە بەتایبەتی لەكاتی خوێندنەوەدا، هەروەها گەلێك لە تووشبووان دوچاری خێلبوون Squint دەبن. هۆكاری سەرەكی ئەستیگماتیزم بریتییە لە ناڕێكی شێوەی چینی كۆرنیای چاو Cornea واتە چینە شەفافەكەی پێشەوەی چاو، هەروەها ناڕێكی شێوەی هاوێنەی چاو و برینداربوونی چاو و كۆرنیا هۆكارێكی ترن. ئەستیگماتیزم 3 جۆری هەیە: ئەستیگماتیزمی كورتیبی Myopic، ئەستیگماتیزمی دووربینی Hypertropic، ئەستیگماتیزمی تێكەڵاو Mixed. رێگاكانی چارەسەركردنی ئەستیگماتیزم ئەمانەن: بەكارهێنانی چاویلكەی پزیشكی، بەكارهێنانی هاوێنەی لكاو، هەروەها راستكردنەوەی چینی كۆرنیا بە تیشكی لێزەر كە ناسراوە بە لەیسیك Lasik.
Top