مەترسییە شاراوەكانی كیسی چای

مەترسییە شاراوەكانی كیسی چای
ئایا كیسی چای Tea bags هیچ مەترسییەكی تەندروستی لەخۆدەگرێت؟ ئایا كامیان سەلامەتترە، كیسی پلاستیك یان كیسی كاغەز؟ كیسی پلاستیك بە شێوەیەكی گشتی لە نایلۆن یان پۆلیتیلین PET دروست دەكرێن، بەڵام هەندێكیان لە چەند جۆرێكی تری پلاستیك دروست دەكرێن وەكو، فیزكەس رایۆن Viscose rayon، PVC، تێرمۆپلاستیك Thermoplastic، پۆلیپرۆپیلین Polypropylene. بەگشتی، نایلۆن و پۆلیتیلین PET سەلامەتن بۆ تەندروستی بە بەراورد لەگەڵ جۆرەكانی تری پلاستیك لەبەر ئەوەی كە پلەی گەرمی توانەوەیان Melting point زۆر بەرزە، ئەمەش وا دەكات كە كەمترین ماددەی كیمیایی پلاستیكی بە كیسی پلاستیكدا تێپەڕبن و بگەنە ناو چای كە دەخرێتە ناو ئاوی گەرمەوە. كیسی چای كە لە كاغەز دروست كرابێت لە كیسی پلاستیك زیاترمەترسی هەیە، چونكە گەلێك لە كاغەزەكانی كیسی چای بە ئاوێتەی ئێپیكلۆرۆهایدرین Epichlorohydrin مامەڵەیان لەگەڵدا كراوە كە ئاوێتەیەكی بكوژی مێرووە Pesticide و شێرپەنجەییە، هەروەها ئەگەری نەزۆكی زیاد دەكات و سستمی بەرگری لەش لاواز دەكات.
Top