راستیی چەورییەكان
• وەكو هەڵگر كاردەكەن بۆ گواستنەوەی ڤیتامینەكانیA ، D،E و K .
• وەكو گوشن كاردەكەن بۆ پاراستنی ئەندامەكانی ناوەوە لە زەبر و هەڵمژینی هێدمە.
• چێژ و بۆنی خۆراك خۆشتر دەكات.
• سەرچاوەیەكی چڕە بۆ وزەیە، یەك گرام چەوری 9 كالۆری وزە دەبەخشێت.
• هەندێك جۆری چەوری ترشە چەورییە زەروورەكانیان تێدایە، كە كاریگەری پۆزەتیڤیان بۆ تەندروستیی دڵ و سستمی بەرگری لەش هەیە.
دوو جۆری سەرەكی چەوری هەیە، چەورییە تێرەكان Saturated fats و چەورییە ناتێرەكان Unsaturated fats. بەم دواییەش زۆر باس لە جۆرێكی دیكەی چەوری بە ناوی چەورییە نێوەندییەكان Trans fats دەكرێت كە بە كرداری هایدرجینكردنی زەیتی رووەكی دروست دەكرێت. بەگشتی چەورییە تێرەكان و چەورییە نێوەندییەكان زۆر پەسند ناكرێن بۆ تەندروستی لەبەر ئەوەی كە سەرچاوەن بۆ كۆلیستیرۆلی خراپ، ئەم چەورییانە زیاتر لە بەرووبوومی ئاژەڵیدا هەنە. چەورییە ناتێرەكانیش لە بەرووبوومە رووەكییەكاندا هەنە و زیاتر بۆ تەندروستی پەسند دەكرێن بەتایبەتی زەیتی زەیتوون.