ژەمێكی خۆراكی چەور چەند زیان بە جگەر دەگەیەنێت

ژەمێكی خۆراكی چەور چەند زیان بە جگەر دەگەیەنێت
ئەو كەسانەی كە بەردەوام ژەمی دەوڵەمەند بە چەورییە تێرەكان دەخۆن زیاتر دوچاری چەند گرفتێكی تەندروستی دەبنەوە كە زیادبوونی چەوری جگەر لە جۆری نا ئەلكهولی Non-alcoholic fatty liver دەگرێتەوە. ئەگەرچی ئەمە روونكراوەتەوە كە بڕی زیادی چەورە تێرەكان Saturated fats لە خۆراكی رۆژانەدا هۆكارە بۆ زیادبوونی رێژەی چەوری لە جگەردا، بەڵام تا ئێستا میكانیزمی دروستی ئەم پەیوەندییە بە تەواوی نەزانراوە. زیادبوونی رێژەی چەوریی جگەر زیاتر لە كەسانی قەڵەو و پاش تەمەنی 40 ساڵیدا دەبینرێت، ئەم گرفتە كە بە باوترین نەخۆشی درێژخایەنی جگەر هەژمار دەكرێت، هۆكارە بۆ پەیدابوونی بەرگری بەرانبەر بە هۆرمۆنی ئینسولین كە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە و نەخۆشییەكانی كۆئەندامی دڵ و سووڕان زیاد دەكات. هەروەها چەوری زیادی جگەر لەوانەیە كە ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی هەوكردنی جگەر و پەككەوتنی جگەر كە تەنیا بە گواستنەوەی جگەر چارەسەر دەكرێت. ئەمەش تێبینیكراوە كە راستەوخۆ پاش ژەمێكی خۆراك كە رێژەیەكی بەرزی چەورییە تێرەكان لەخۆبگرێت، زیادبوونی كۆبوونەوەی چەوری و گۆڕانی تر لە میتابۆلیزمی جگەردا روودەدات، هاوكات لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی چەوری ترایگلیسریدەكان، پەیدابوونی بەرگری بەرانبەر بە ئینسولین، لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی هۆرمۆنی گلوكاگۆن Glucagon كە ئاستی شەكری خوێن بەرزدەكاتەوە.
Top