ئەو كەسانەی كە ژمارەیەكی زۆری پەیوەندیكردنیان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا هەیە، هەردەم سەرقاڵن و خاوەنی ناوبانگن لە دوورەوە، بەڵام لێكۆڵینەوەیەكی نوێی زانكۆی مۆنتریال جەخت دەكاتەوە كە ئەو نەوجەوانانەی هاوڕێی زۆریان لە فەیسبووكدا هەیە لەوانەیە كە دووچاری ئاستی بەرزی سترێس ببنەوە. لە لێكۆڵینەوەی تردا هاتووە كە ئەگەرچی ئاستی هۆڕمۆنی سترێس واتە كۆرتیسۆل Cortisol لە نەوجەواناندا دادەبەزێت لەكاتی (لایككردنی) هاوڕێكان و (شەیركردنی) ماسێج و پۆستەكانیاندا، بەڵام كە ژمارەی هاوڕێكان لە 300 تیپەڕدەكات، ئەوكاتە ئاستی هۆڕمۆنی كۆرتیسۆل لە لەشی نەوجەواندا كوڕ بێت یان كچ تا رێژەی 8%بەرزدەبێتەوە، تێبینی ئەمەش كراوە كە ئەم رێژەیە هێشتا بەرزتر دەبێتەوە لەو نەوجاوانانەی كە ژمارەی هاوڕێكانیان لە فەیسبووكدا لە نێوان 1000-2000 دایە هاوكات لەگەڵ زیاد پۆستكردن زیاد و لایك و شەیركردنی زۆردا، ئەمەش ئاستی تووشبوونیان بە سترێس بەرزتر دەكاتەوە. لە لێكۆڵینەوەكانی پێشووتردا وا هاتبوو كە ئاستی بەرزی كۆرتیسۆل لە نەجەواناندا لەوانەیە ئەگەری تووشبوون بە خەمۆكی لە ئاییندەدا زیاد بكات، بەڵام نەوجەوانان رێنمایی ئەوە نەكران كە ئەكاونتەكانیان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا دابخەن. هەبوونی زیاتر لە 300 هاوڕێ لە فەیسبووكدا بە هەموو رێگاكانی پەیوەندیكردنەوە بە بێ لەدەستدانی هیچ یەكێكیان هەرگیز كارێكی ئاسان نییە، ئەمەش سترێس پەیدا دەكات.