گرنگیی پشكنینی جینی بۆ كۆرپە لەكاتی دووگیانیدا

گرنگیی پشكنینی جینی بۆ كۆرپە لەكاتی دووگیانیدا
یەكێك لە هەڵبژاردە قورسەكان لە لایەن زۆربەی ئافرەتە دووگیانەكاندا بریتییە لە پشكنینی جینی Genetic testing بۆ كۆرپە كە لەم ساڵانەی دواییدا بۆتە پشكنینێكی ستانداردی پزیشكیی مۆدێرن.ئامانجی پشكنینی جینی دەستنیشانكردنی هەر كەموكوڕی یان سەقەتییەكی زگماكی كۆرپەیە وەكو مۆنگۆلیزم یان ریشاڵبوونی كیسیەیی Cystic fibrosis لە لینجە گلاندەكاندا. پشكنینی جینی بۆ هەر ئافرەتێكی دووگیان پێویستە، بەڵام بەتایبەتی زۆر گرنگە بۆ ئافرەتانی دووگیان لە تەمەنی 40 ساڵی و بەسەرەوە، لەگەڵ ئەمەشدا ئەنجامدان یان ئەنجام نەدانی ئەم پشكنینە بڕیارێكی كەسییە.پشكنینی سكرینكردن (مەسح Screening ) بریتییە لە پشكنینێكی خوێن لەگەڵ پشكنینی سۆنار لە 3 مانگی سەرەتای دووگیانیدا یان لە سەرەتای 3 مانگی دووەمی دووگیانیدا، بەڵام پشكنینی دەستنیشانكردن بۆ سەقەتە زگماكییەكان بە رێگای وەرگرتنی نموونە لە شلەی دەوری كۆرپە Amniotic fluid لە 3 مانگی دووەمی دووگیانیدا ئینجا شیكردنەوە و پشكنینی ئەم شلەیە Amniocentesis ئەنجام دەدرێت. لە لێكۆڵینەوەیەكی نوێدا هاتووە كە پشكنینێكی (سكرینكردنی) وردتر هەیە بە ناوی پشكنینی DNA ی خانەی سەربەست Free cell DNA كە پێش دووگیانبوون بۆ خوێنی دایك ئەنجام دەدرێت، لێرەدا پێویست بە هیچ پشكنینێكی تر ناكات لەكاتی دووگیانیدا بۆ دەستنیشانكردنی كەموكوڕیی كرۆمۆسۆمی.
Top