ئەكزیما Eczema بابەتێكی فراوانە، بەگشتی مانای پێستێكی هەستییار دەبەخشێت كە بە ئاسانی بە بەركەوتی بە سابوون یان خوری یان بە هۆكارەكانی تری ژینگە زیاتر لە پێویست دوروژێت. ئەگزیما زۆر جۆری هەیە، بیرۆ Atopic dermatitis باوترین جۆری ئەكزیمایە كە حاڵەتێكی هەستەوەری پێستە و چارەسەریشی ئاسانە، بەڵام زوو زوو سەرهەڵدەداتەوە. ئەكزیما بە خورشت دەست پێدەكات، پاشان سووربوونەوە و وشكبوونی پێست، تفرفڕێدان ئینجا قڵیشان. ئەكزیما لەوانەیە لە گەلێك شوێنی لەشدا رووبدات وەكو پێستی دەستەكان، قاچەكان، دەموچاو، پێستی ئەنیشك .. تاد. ئەكزینا لە هەموو تەمەنێكدا بەدی دەكرێت، 10-20%ی منداڵە ساوایەكان دوچاری دەبن، ئەكزیما لە یەكێكەوە بۆ یەكێكی تر ناگوازرێتەوە، بەڵام مەیلێكی خێزانی هەیە، كەواتە جینەكان و ژینگە 2 هۆكاری سەرەكین بۆ تووشبوون بە ئەكزیما.