جێلی دژی لۆچبوون Anti-Wrinkle Gel یان جێلی بۆتۆكس Botox gel كە هەمان پێكهاتەكانی دەرزی بۆتۆكس لەخۆدەگرێت، سوودی بەرچاوی هەیە بۆ كەمكردنەوە، یان شاردنەوەی لۆچیی دەوری چاوەكان لەجیاتی دەرزی بە ئازاری بۆتۆكس. كاریگەرییەكانی ئەم جێلە بۆ نزیكەی چوار مانگ بەردەوام دەبێت. پسپۆڕان ماوەیەكە خەریكی دۆزینەوەی جێگرەوەیەكن بۆ دەرزی بۆتۆكس بە مەرجێك هەمان ئەنجام یان ئەنجامی باشتر لە بۆتۆكسی هەبێت. ئەم جێلە بە هەمان میكانیزمی بۆتۆكس كاردەكات كە بریتییە لە سڕكردن یان بێهیزكردن و ئیفلیجكردنی ماسوولكە یان دەمارەكان.بە بەراوردكردن، دەرزی بۆتۆكس نرخەكەی گرانە، لەوانەیە بە ئازار بێت و ببێتە هۆی شین هەڵگەڕانی پێست لە شوێنی لێدانی دەرزیدا، كەچی جێلی بۆتۆكس هەرزانترە و بێ ئازارە. جێلی بۆتۆكس گونجاوە و ئەنجامی باشی هەیە بۆ شاردنەوەی لۆچەكانی نێوچەوان و دەوری چاوەكان.بۆئەنجامی تەواو پێویستە كە جێل بۆ ماوەی نیو كاتژمێر لەسەر پێستدا بمێنێتەوە ئینجا شوێنەكە دەسڕێتەوە یان دەشۆرێت. ئەوە ماوە بووترێت كە پێویستە جێلی دژی لۆچبوون تەنیا بە رێنمایی دكتۆر بەكاربهێنرێت.