ئاوی بتڵی پلاستیك یان بتڵی شووشە؟

ئاوی بتڵی پلاستیك یان بتڵی شووشە؟
ئایا كوالیتی ئاوی بتڵی شووشە باشترە یان كوالیتی ئاوی بتڵی پلاستیك؟ ئایا لە لایەنی تەندروستییەوە كامیان باشترە؟ بتڵی پلاستیك لە گەردیلەی بچووك و ماددەی تر پێكهاتووە كە لەوانەیە بچنە ناو ئاو لە كارگەدا لەكاتی پڕكردن یان ماوەیەك پاش هەڵگرتن. بەگشتی 5 جۆری فتالەیتەكان Phalates لەوانەیە كە لە پلاستیكەوە بگەنە ناو ئاوی بتڵ كە بریتین لە: DEHA، DEHP، بیسفینۆل یان BPA، نۆنیلفینۆل Nonylphenol، لەگەڵ ئۆكتیلفینۆل Octylphenol. لە لێكۆڵینەوەكادا هاتووە كە باوترین ماددە فتاڵیتەكان بریتین لە ماددەی BPH لە بتڵە پلاستیكەكان و ماددەی DEHP لە قەپاغی پلاستیكی بتڵە شووشەكان كە دەگەنە ناو ئاوی بتڵ، هەروەها ئەو ماددەیەی كە دەخرێتە ناو پلاستیكەوە بە مەبەستی زیادكردنی مرونەت و نەرمی Plasticisers زیاتر ئەگەری گەیشتی لە پلاستیكەوە بۆ ئاو لێدەكرێت.ئەم ماددانە كاریگەریی خراپ دەكەنە سەر ئەندامەكانی زاوزێ و سستمی كوێرە گلاندەكان كە هۆرمۆنەكان دەردەدەن. قەپاغی بتڵی شووشە یان بتڵی پلاستیك كە رێژەیەگی بەرزی پۆلیتیلین Polyethene لەخۆدەگرێت زیاتر دەبێتە هۆی گواستنەوەی ماددەی زیانبەخش بۆ ناو ئاو. هەندێك سەرچاوە ئاماژە بەوە دەكەن كە خزینی ئەم ماددانە بۆ ناو ئاوی بتڵ زیاتر دەبێتە ئەگەری گۆڕانیچێژ پتر لە گرفتی تەندروستی. ئەمەش روونكراوەتەوە كە شێوەی بتڵەكان شووشە بێت یان پلاستیك هیچ كاریگەرییەك ناكاتە سەر ئەگەری گەیشتنی ماددە فتالەیتەكان بۆ ناو ئاو، تەنیا ئاوی كاربۆنكراو Carbonated water ئەگەری گەیشتنی ئەم ماددانە لە بتڵی پلاستیك یان قەباغی بتڵی شووشەوە بۆ ئاوەكە زیاد دەكات.
Top