بەم هەنگاوانە ئازاری ملت سووك بكە

بەم هەنگاوانە ئازاری ملت سووك بكە
ئازاری مل Neck pain حاڵەتێكی باوە هۆكاری زۆری لەپاڵە، بۆ نموونە سترێس، خەوی نادروست، گرژبوونی ماسوولكەكانی مل..تاد جگە لە دۆزینەوەی هۆكار و چارەسەری پزیشكی، دەتوانیت كە بەم هەنگاوانە ئازاری مل تا رادەیەكی زۆر سووك بكەیت:
• هەرگیز بۆ ماوەیەكی زۆر ملت لەسەر یەك پۆزیشن مەهێڵەوە، بەتایبەتی لەكاتی بەكارهێنانی كۆمپیوتەردا پێویستە كە ناوە ناوە هەڵسیتەوە یان جوولەی جیاواز بۆ مل ئەنجام بدەیت.
• ئاستی كورسی و مێز بە شێوەیەك رێكبخە كە ئاستی شاشەی كۆمپیوتەر لە هەمان ئاستی چاودا بێت بە شێوەیەكی ئاسۆیی.
• ئەگەر چاویلكەی پزیشكی بەكاردێنیت، ئەوا پێویستە كە بە شێوەیەكی دەوری سەردانی دكتۆری چاو بكەیت بە مەبەستی دڵنیابوون لە پلەكانی چاویلكەكەت یان گۆڕینی پلەی هاوێنەكان.
• زیاتر لە یەك سەرین بۆ نووستن بەكارمەهێنە.
• زێدەڕۆیی لە ئەنجامدانی ئیشی ماسوولكەیی قورسدا مەكە.
• كاتێكی باش بۆ نووستن تەرخان بكە، چونكە گرفتەكانی پەیوەست بە نووستن هۆكارن بۆ حاڵەتی زۆر بەتایبەتی ئازاری جومگە و ماسوولكەكانی مل.
Top