نەشتەرگەریی رنینی پێست Dermabrasionبریتییە لە رنینی یان لابردنی چینەكانی سەرەوەی پێست بە ئامێرێكی خولاوەی تایبەت Dermabrader بە مەبەستی دروستبوونی چینی نوێی پێست. نەشتەرگەرییەكە زیاتر بە بەنجی خۆجێی ئەنجام دەدرێت، تەنیا لە هەندێك حاڵەتی دەگمەندا پێویست بە بەنجی گشتی دەكات. نەشتەرگەریی رنینی پێست زیاتر بۆ جوانكاریی پێستی دەموچاو ئەنجام دەدرێت بۆ چارەسەركردنی ئەم حاڵەتانە: ئاسەوارەكانی زیپكەی گەنجێتی، پەڵەكانی تەمەن Age spots، لۆچیی ورد، دەركەوتنی قانەكانی سەرەتای شێرپەنجەی پێست، سووربوونەوە و ئەستووربوونی پێستی لووت Rhinophyma، ئاسەوارەكانی برین یان پاش برینی نەشتەرگەری، تاتوو، گرفتەكانی پێست لە ئەنجامی زیاد بەركەوتن بە تیشكی خۆر، نایەكسانی لە رەنگی پێستدا. نەشتەرگەریی رنینی پێست گونجاو نییە بۆ حاڵەتەكانی سووتان بە تیشك Radiationو ئاسەوارەكانی سووتانی پێست. ئاڵۆزییەكانی نەشەرگەریی رنینی پێست: خوێنبەربوون، هەوكردن، هەستەوەری بەرانبەر بە دەرمانەكانی بەنجی خۆجێی، وروژانی زیپكە، گۆڕان لە رەنگی پێست، بەرجەستەبوونی كونەكانی پێست كە گۆڕانێكی كاتییە، سووربوونەوە یان پەیدابوونی پەڵەی سوور، ئاوسانی پێست، هەروەها پەیدابوونی ئاسەوار Scar لە هەندێك حاڵەتی دەگمەندا.