مەرجەكانی خۆراكی هاوسەنگ
• بڕەكەی هێندە بێت كە كێشی لەش ئاسایی و لەژێر كۆنتڕۆڵدا بهێڵێتەوە.
• كەمكردنەوەی رێژەی چەوری گشتی لە خۆراكدا بەتایبەتی چەورییە تێرەكان.
• پێویستە كە بڕێكی باشی لە چەورییە یەكانە ناتێرەكان و فرەناتێرەكان Poly-unsaturated fatsتێدابێت.
• ئەو خۆراكانە كەم بكرێنەوە كە رێژەیەكی بەرزی كۆلیستیرۆل لەخۆدەگرن.
• ئەو خۆراكانە كەم بكرێنەوە كە رێژەیەكی بەرزی چەورییە نێوەندەكان Trans fats لەخۆدەگرن.
• پێویستە كە خۆراكی رۆژانە بڕێكی زیادی ریشاڵ Fiber لەخۆبگرێت.
• كەمكردنەوەی شەكر و كاربۆهیدراتە سادەكان.
• كەمكردنەوەی خوێ لە خۆراكی رۆژانەدا.
• جۆراوجۆركردنی خۆراك.
• رۆژانە بڕێكی باش ئاو و شلەی دیكە بخۆرەوە.
• دووركەوتنەوە لە خواردنەوەی ئەلكهول.