زیانەکانی خواردنی حەب بۆ دابەزاندنی کێش
بەڵام کەسانێک هەن بەجۆرێک کێشیان زۆرە پەنا بۆ نەشتەرگەری لابردنی چەوری دەبەن، یەکێكی دیکە لەو ڕێگایانەی زۆر بەکاردەهێنرێت خواردنی حەبی دژە قەڵەوی و دابەزاندنی کێشە کە دوو جۆرە یەکێکیان کیمیای و ئەوی دیکە سروشتی، ئەمەش پرسیارێکی زۆری لەسەرە کە ئاخۆ زیانی هەیە و کاریگەری سلبی دروست ناکات.
زیانەکانی خواردنی حەبی دژە قەڵەوی و دابەزاندنی کێش:
بەگشتی کاریگەری و زیانی حەبی سروشتی کەمترە بەڵام کیمیای کاریگەریەکانی زۆرترە.
حەبی دابەزاندنی کێش کاردەکاتە سەر ئامێری هەرس و بڕێکی زۆری چەوریەکان دەمژێت، ئەمەش هۆکارێکە بۆ دروستبوونی غازات و هەڵئاوسان.
کاردەکاتە سەر پلەی گەرمی لەش وەک پێکهاتە کافاینەکان و یەکسانی هەندێک لە هۆڕمۆنەکان تێکدەدات.
ئەو کەسەی بەکاریدەهێنیت لەشی تووشی ئالوودەبوون دەکات، کاریگەری سلبی دەخاتە سەر جگەر و کردارەکانی ناچالاکدەکات.
ئەگەری تووشبون بە ئازاری و گەدە "قورحەی گەدە" زیاددەکات بەتایبەت ئەو کەسانەی گەدەیان زۆر هەستیارە.
تووشی جۆرێک لە بێتاقەتی و خەمۆکیان دەکات و کاریگەری لەسەر باری دەروونی دادەنێت، چونکە کار لە لەش دەکات و ڕێگانادات مۆخ یان لەش سوود لە پێکهاتە سوودبەخشەکان وەربگرێت.
حەبی دابەزاندنی کێش کاریگەری سلبی لەسەر هۆڕمۆنەکان هەیە و کارلێک دەکات بەتایبەتی هۆڕمۆنی خانمان و لیکەڕژێنی دەرەکی.
هەموو چەوریەک زیانبەخش نییە بەڵام ئەم حەبە هەموو جۆرە چەوریە دەمژێت بەتایبەتی چەوری دەوری جگەر یاخود رەنگە ببێتە هۆی وەستانی گورچیلە.
ڕێنماییە گرنگەکان:
ئاگاداربە و پێویستە لە شەش مانگ زیاتر بەکارنەهێنرێت و هەوڵبدە وردە وردە وازی لێبهێنە نەک بەپەلە.
بەپێی ڕێنمایی پزیشکی بەکاریبهێنە و هەرگیز لەخۆتەوە بەکاریمەهێنە.
زۆربەی توێژینەوەکان باس لەوەدەکەن کە بەکارهێنانی حەبی دابەزاندنی کێش لەسەرەتاوە زۆر کاریگەرە بەڵام دواتر کاریگەری نامێنێت.
ئەو کەسانەی گەدەیان نەخۆشە یان جگەر و گورچیلە هەولبدەن بەکارینەهێنن و بەئاگابن، یان کەسانی تووشبووی نەخۆشیەکان دڵ و خوێنبەرەکان.