پرۆتین Protein بناغەی بینای لەش و ژیانە، زەروورە بۆ گەشە و نوێبوونەوەی خانە و شانەكان. هەموو پرۆتینەكان پێكهاتوون لە یەكگرتنی جیا جیای بیست ئاوێتە كە بە ترشە ئەمینییەكان Amino Acids ناسراون كە یەكەی بنچینەیی هەموو پرۆتینەكانن. بە گوێرەی ئەوەی كە كام لە ترشە ئەمینییەكان بەشدارن لە جۆرێكی پرۆتیندا، مۆلیكیولی ئەم پرۆتینە دەبێتە ئەنزیم یان هۆرمۆن یان ماسوڵكە یان هەر شانە و ئەندامێكی تری لەش. بەگشتی ئافرەت رۆژانە پێویستی بە 45 گرام پرۆیتەوە هەیە، پێویستی ئافرەت بە پرۆتین زیاد دەبێت لەكاتی دووگیانی و لەكاتی شیرداندا، هەروەها لە ئافرەتە وەرزشوانەكاندا. پرۆتین لە خۆراكی ئاژەڵی و رووكییەوە سەرچاوەدەگرێ، بۆ نموونە: گۆشت، پەڵەوڕ، ماسی، هێلكە، شیر و بەرهەمەكانی، روەەكە پاقلەیییەكان، تۆوەكان، بەرهەمەكانی سۆیا، دانەوێڵە . پێویستە ئەمەش بزانرێت كە بڕی زیادی پرۆتین لە خۆراكی رۆژانەدا باش نییە.