ئەگەرچی نیشانەكانی خەمۆكیی پاش منداڵبوونPostpartum depression بەرە بەرە بە تێپەڕبوونی كات لە زۆربەی ئافرەتانی تووشبوودا كەم دەبنەوە، بەڵام هێشتا خەمۆكیی پاش منداڵبوون بە گرفتێكی ماوەدرێژ دەمێنێتەوە. هەڵبەزین و دابەزینی مەزاج یان فرمێسك رژتن لە هەفتەكانی پاش منداڵبوون حاڵەتێكی باوە، بەڵام لە هەندێك ئافرەتدا ئەم نیشانانە توندتر زیاتر بەردەوام دەبن، ئەمەش مانای تووشبوون بە خەمۆكیی پاش منداڵبوون دەگەیەنێت. خەمۆكیی پاش منداڵبوون لە ماوەی 4-6 هەفتەی پاش منداڵبووون سەرهەڵدەدات و بەگشتی لەخۆیەوە چاك نابێتەوە. لە لێكۆڵینەوەكاندا ئەمە روونكراوەتەوە كە لە نزیكەی 38%ی ئافرەتانی تووشبوو بە خەمۆكیی پاش منداڵبووندا حاڵەتەكە دەبێتە درێژخایەن. هەروەها لە ئافرەتانی تووشبوودا كە چارەسەر وەردەگرن، لەوانەیە كە تا رێژەی 50% خەمۆكییەكەیان بۆماوەی زیاتر لە یەك ساڵ پاش منداڵبوون بەردەوام دەبێت، كەچی لەو ئافرەتانەی كە چارەسەر وەرناگرن ئەوا لەوانەیە كە بە رێژەی 30% خەمۆكییەكەیان تا ماوەی 3 ساڵ پاش منداڵبوون درێژە بكێشێت. ئەو هۆكارانەی كە ئەگەری توشبوون بە خەمۆكیی درێژخایەنی پاش منداڵبوون زیاد دەكەن ئەمانەن: پێوەندیی خراپی هاوسەرێتی، سترێس، هەروەها بوونی مێژووی تووشبوون بە خەمۆكی لە رابردووی پێش دووگیانبووندا.