فڵچەی ددان بە بەكتریا باركراوە

فڵچەی ددان بە بەكتریا باركراوە
ئەمە سەلمێنراوە كە فڵچەیەكی ددان كە دانەپۆشرابێت زیاتر لە 100 ملیۆن بەكتریای جۆراوجۆری لەسەرە وەكو بەكتریای ئی كۆلای E.coli كە هۆكارە بۆ سكچوون، بەكتریای ستافیلۆكۆكەس Staphylococus كە هۆكارە بۆ هەوكردنی پێست..تاد. ئەمەش راستییەكی زانستی ترە كە دەمی هەموومان پڕە لە بەكتریای جۆراوجۆر، چینە نیشتووە سپییەكەی سەر ددانەكان كە بە پڵاك Plaque ناسراوە بە شێوەیەكی سەرەكی لە بەكتریا پێكهاتووە، بۆیە هەر جارێك كە ددانەكان بە فڵچە دەماڵیت ئەوا تاڵەكانی فڵچە بە ژمارەیەكی زۆری بەكتریا باردەكرێن. ئەگەرچی بەكتریا لەناو دەم و لەسەر فڵچەی دداندا دەژی، بەڵام لەبەر بەرگریی بەهێزی لەش توانای پەیداكردنی هەوكردنیان نییە، لەگەڵ ئەمەشدا پێویستە كە چەند هەنگاوێكی تەندروستییانە بگریتە بەر بۆ خۆپاراستن لە ئەگەرە كەمەكەی هەوكردن، هەنگاوەكان ئەمانەن: نابێت كە فڵچەی ددان لە ژووری گەرماو و توالیتدا دابنرێت واتە چەند دوورتر بێت باشترە، هەموو جارێك پێش بەكارهێنان فڵچەكەت بە ئاو بشۆ، فڵچە بە وشكی بە قیتی لەناو قوتوو یان پەرداخێكدا هەڵبگرە واتە رووی فڵچەكە بۆ سەرەوە بێت، واباشترە كە هەر ئەندامێكی ماڵەوە فڵچەی تایبەت بە خۆی هەبێت، پسپۆڕان پێیان باشە كە هەر 3 مانگ جارێك فڵچەكەت بگۆڕیت یان هەر كە تاڵەكانی قۆپابنەوە ئەوا پێویستە كە بیگۆڕیت. بێگومان ئەمە بەكتریایە كە نەخۆشی لە پوكدا پەیدا دەكات، ددان كلۆر دەكات، بۆنی دەم و هەناسە ناخۆش دەكات، بۆیە پاك راگرتن بەكارهێنانی دروستی فڵچەی ددان زۆر پێویستە.
Top