خەو پێوەندی بە جۆری خۆراكەوە هەیە

خەو پێوەندی بە جۆری خۆراكەوە هەیە
ئایا دەزانی كە بە خواردنی هەندێك جۆری خۆراك دەبۆرژێیت و بە هەندێكی تر هەست بە وزە و چاڵاكیی زیاتر دەكەیت! ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە هەندێك خۆراك كاریگەرییان هەیە لەسەر چۆنییەتی نووستنت لە شەودا و چۆنییەتی بەئاگابوونت لە رۆژدا. ئەمانەی خوارەوە چەند نموونەیەكن:
• خۆراكی پڕ لە كاربۆهیدرات وەكو نان و هەویركارییەكان وات لێدەكەن كە زیاتر خەواوی بیت.
• كاربۆهیدرات و پرۆتین بەیەكەوە زیاتر خەواویت دەكەن، بۆ نموونە دانەوێڵە و شیر، كێك و پەنیر.
• ژەمی گەورە وات لێدەكات كە هەست بە هیلاكی بكەیت، بەتایبەتی كە كاربۆهیدراتی زۆر بێت وەكو برنج، نان، پەتاتە، شیرینی.
• كافائین لە خواردن (شوكولاتە و نەستەلە) و خواردنەوەكاندا (چای، قاوە، كاكاو، كۆلا، خواردنەوە وزەبەخشەكان)،ئەگەرچی لە سەرەتا وروژێنەرە بۆ مێشك، بەڵام هۆرمۆنەكان بلۆك دەكات لە مێشكدا و وات لێدەكات كە تووشی بۆرژان بیت.
• خواردنەوەی ئەلكهول سەرەتا وات لێ دەكات كە هەست بە خاوبوونەوە بكەیت و زوو بچیتە خەوەوە، بەڵام لە درێژەی شەودا خەوت دەزڕێنێت و لە خەوێكی ئارام بێبەشت دەكات.
Top