پزیشکان جەخت لەسەر بەکار نەھێنانی لۆکەی گوێ دەکەنەوە

پزیشکان جەخت لەسەر بەکار نەھێنانی لۆکەی گوێ دەکەنەوە
ئەو چەوری و ئارەقانەی لە لەشی مرۆڤ دەردەچێت، دیاردەیەکی ئاساییە، بەتایبەت لە گوێکان، بۆیە بەردەوام پاککردنەوەی گوێکان، زیانیان پێ دەگەیەنێت.
زۆربەی خەڵک بەوە عادەتیان گرتووە، کە بەردەوام گوێکانیان بە لۆکە خاوێن دەکەنەوە، توێژینەوەیەکی نوێ، ئەوەی دەرخستووە کە بەردەوام پاککردنەوەی گوێکان، زیانی پێدەگەیەنێت.
ئەو پزیشکانەی بەو توێژینەوەیە ھەڵساون، ئەوەش دەخەنەڕوو کە نابێت بەردەوام گوێیەکانمان بشۆین، یاخود بە لۆکە پاکی بکەینەوە، لەبەرئەوەی پێستەکەی تووشی ھەستیاری دەبێت و لەوانەیە تووشی چەندین بەکتریای زیان بەخش ببێت.
لەگەڵ ئەوەش، ھەر کاتێک ھەستکرا کە بە ئاسانی گوێبیستی دەنگ نابێن، یاخود ژانێک لە گوێمان ھەیە، پێویستە ڕاستەوخۆ سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەین و ڕاوێژیان پێ بکرێت.



باسنيوز
Top