هۆکارەکانی هەڵئاوسانی گەدە و گرفتەکانی

هۆکارەکانی هەڵئاوسانی گەدە و گرفتەکانی
یەکێک لەو کێشە تەندروستیانەی ڕووبەڕووی بەشێکی زۆری خەڵک دەبێتەوە، هەڵئاوسانی گەدەیە، دەبێتەهۆی بێزارکردن و تێکدانی باری دەروونی ئەو کەسە.
کاتێک تووشی هەر جۆرە نەخۆشیەک دەبین بێگومان هۆکارێکی لەپشتە و پێویستە ئەو هۆکارە بدۆزینەوە بۆ ئەوەی ڕێگە لەوە بگرین جارێکی دیکە تووشنەبین یان چارەسەری بکەین.
1-ئەو کەسانەی زیاد لە ماوەی پێویست کاردەکەن و دادەنیشن و دەمێنەوە لەسەر کارەکانیان، بەگوێرەی زانیارییەکان مانەوەی زیاتر لە 8 کاتژمێر دەبێتەهۆی هەڵئاوسانی گەدە و کۆبوونەوەی غازاتێکی زۆر، هەر بۆیە ئامۆژگاری دەکرێن کە بجوڵێن تا سوڕی خوێنیان چالاک بێت تووشی هەڵئاوسان نەبن.
2-پەیڕەویکردنی ژەمی خۆراکی ناتەندروست ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە لە هەڵئاوسانی گەدە و کۆبوونەوەی غازاتدا، هەوڵبدە هەموو ژەمەکانت خواردنی قورس و چەور و پڕ لە شەکر نەبێت، ژەمەکانت بەشێوەیەکی یەکسان دابەش بکە و زیاد لە پێویست مەخۆ.
3-جگەرەکێشان هۆکارێکی تری هەڵئاوسانی گەدەیە، هەر بۆیە ئامۆژگاری ئەو کەسانە دەکرێت کە دووربکەونەوە لە جگەرەکێشان تا تووشی هەوکردنی گەدە و هەڵئاوسانی نەبن.
4-توێژینەوەکان جەخت لەوەدەکەنەوە خواردنی هەندێک دەرمان دەبێتەهۆی هەڵئاوسانی گەدە بەهۆی کارلێککردنەوە، کاتێک هەست بەو حاڵەتە دەکەیت هەوڵبدە سەردانی پزیشک بکەیت بە زووترین کات.
5-پەستانی دەروونی و دڵەڕاوکێ و خەمۆکی یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکان بۆ تێکدانی تەندروستی گەدە، دەبێتەهۆی هەڵئاوسانی کۆڵۆن و کۆبوونەوەی غازات، هەر بۆیە هەوڵبدە خۆت لەو پەستانە دەروونییە ڕزگار بکەیت بە چوونە دەرەوەیەک یان هەر کارێکی تر کە ئارامت دەکاتەوە.
Top