رۆژانە چەند قاوە دەخۆیتەوە؟

رۆژانە چەند قاوە دەخۆیتەوە؟
هەموو سەرچاوە پزیشكییەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە خواردنەوەی قاوە سوودی تەندروستی هەیە، بۆنموونە كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە، كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی پاركینسۆن Parkinson›s ئەمەش لە 6 لێكۆڵینەوەدا جەختی لەسەر كراوەتەوە، سووككردنی نیشانەكانی رەبو، كەمكردنەوەی ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی كۆڵۆن تا رێژەی 25%، پاراستنی جگەر لە بەمۆمبوون، خۆپاراستن لە دروستبوونی بەردی زراو، سووككردنی سەرئێشە،هاندانی شانەكانی مێشك و سستمی دەمارەكان بۆ زیادبوونی چاڵاكیی گشتی، كەمكردنەوەی هەستكردن بە ماندووبوون و هیلاكی، تاودانی گرژبوونی ماسوڵكەكان ئەمەش لە گەلێك سەرچاوەی پزیشكیدا ئاماژەی پێكراوە كە خواردنەوەی قاوە سوودی بۆ وەرزشوانان هەیە. سوودەكانی قاوە بۆ ماددەی كافائین Caffeine و ماددە دژەئۆكسانەكانی دەگەڕێننەوە. واباشە كە رۆژانە زیاتر لە 3 كوپ قاوە نەخۆیتەوە لەوكاتەی كە كوپێك قاوەی خەست نزیكەی 80 ملگم ماددەی كافائین لەخۆدەگرێت واتە 3 هێندەی كوپێك چای یان كۆلا.پێویستە ئەمەش بزانرێت كە خواردنەوەی بڕی زیادی قاوە زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت بە شێوەی زوو هەڵچوون و تووڕەبوون، خەوزڕان، دەست لەرزین، هەروەها دڵەكوتێ Palpitation.
Top