رێگاكانی رنینی كیمیایی پێست

رێگاكانی رنینی كیمیایی پێست
رنینی كیمیایی پێست Chemical peel تەكنیكێكە بۆ لابردنی چینی هەرە سەرەوەی پێست بە بەكارهێنانی ئاوێتەی كیمیایی تایبەت بە مەبەستی دروستبوونەوەی چینێكی نوێی پێست بەتایبەتی بۆ دەموچاو یان بۆ ناوچەی مل و دەستەكان، چینە نوێیەكەی پێست بەگشتی لووستر و لۆچی كەمترە بە بەراورد لەگەڵ پێستە كۆنەكە. رنینی كیمیایی گونجاوە بۆ ئەم حاڵەتانە: ئاسەواری زیپكەی گەنجێتی، گۆڕانەكانی پێست كە پەیوەستن بە پیربوون، لۆچی زۆر لە نێوچاواندا، لەكە، كاریگەرییەكانی هەتاو لەسەر پێستدا، شۆڕبوونی پێست Sagging skin، لۆچبوونەكانی پێست Wrinkles. بەگشتی 3 جۆری رنینی كیمیایی هەیە بە گوێرەی ئەو ئاوێتە كیمیاییانەی كە بەكاردەهێنرێن: یەكەم، رنینی سادە یان سووك بە بەكارهێنانی ترشی ئەلفاهایدرۆكسی Alpha-hydroxy acid یان ترشێكی بێهێزی تر بۆ رنینی بەشێكی كەمی چینی هەرە سەرەوەی پێست. دووەم، رنینی مامناوەندی Medium peel بە بەكارهێنانی ترشی گلایكۆلیك Glycolic acid یان ترشی ترایكۆلۆرۆئەسیتیك Trichloroacetic acid كە دەگەنە چینی سەرەوە و چینی ناوەڕاستی پێست بە مەبەستی لابردنی خانە نەخوازراوەكانی پێست. سێیەم، رنینی قووڵ Deep peel بە بەكارهێنانی فینۆل Phenol یان ترشی ترایكۆلۆرۆئەسیتیك بۆ گەیشتن بە چینی ناوەڕاستی پێست بە مەبەستی لابردنی خانە نەخوازراوەكانی پێست. ئاڵۆزییەكانی رنینی كیمیایی پێست بریتین لە: گۆڕانێكی كاتی یان هەمیشەیی رەنگی پێست، پەیدابوونی ئاسەوار، ئاكتیڤبوونی تامیسكە.
Top