بەم جۆرە شەربەتە چەوریەکانی ورگت بتوێنەرەوە

بەم جۆرە شەربەتە چەوریەکانی ورگت بتوێنەرەوە
ڕزگاربوون لە چەوریەکانی لەش بەگشتی و ورگ بەتایبەتی ئاسان نییە و ماندووبوون و وەرزش و خواردنی تەندروستی دەوێت، بۆ ئەوەی زیاتر کاریگەری لەسەر چەوریەکانت دروست بکەیت و توانەوەی چەوری و ڕێژەیەکی زیاتری کالۆری بتوێنیتەوە یەکێک لەم چوار جۆری شەربەتە بخورەوە.
شەربەتی لیمۆ یەکێکە لە خواردنەوە گرنگ و بەسوودەکان کە یارمەتی توانەوەی چەوری ورگ دەدات، لەهەمانکاتدا ڕێگە لە هەڵئاوسانی ورگ دەگرێت.
شەربەتی پرتەقاڵ چالاکیەکانی جگەر خێرادەکات و یارمەتی توانەوەی چەوری دەدات، بەتایبەت چەوری ورگ.
شەربەتی ئەڤۆگادۆ دەوڵەمەندە بە ترشەمەنیەکان و خێرا چەوریەکان دەتوێنێتەوە و دەیگۆڕێت بۆ وزە.
شەربەتی تەماتە یارمەتی لەش دەدات بۆ بەرهەمهێنانی ترشی ئەمینی و خێراکردنی کرداری توانەوەی چەوری و دەتوانیت بەردەوام بیخۆیتەوە.


خەندان
Top