مەترسیەکانی پوکانەوەی ئێسک و چارەسەرکردنی
پوکانەوەی ئێسک بەهۆی کەمبوونەوە و نەمانی کالسیۆم لەلەشدا تووشدەبێت، دواجار دەبێتە هۆی پوکانەوە و لاوازکردنی بەشێکی ئێسک و بەدرێژای کات بێهێزتر دەبێت و ئاسان دەشکێت.
ئەم نەخۆشیە یەکێکە لە نەخۆشیە بێدەنگەکان، چونکە هەست بەوەناکەیت کە تووشی ئەو نەخۆشیە بوویت تا دەگەیتە ئاستی مەترسیدار یاخود شکانی ئێسک یاخود ئازاری زۆری خوارووی پشت.
بەهۆی ئەوەی کە ئەم نەخۆشیە بەبێ دەنگی تووشی ئێسکەکانت دەبێت، پێویستە بەر لەکاتی مەترسیدار خۆتی لێبپارێزیت، چونکە ئێسکەکانت گرنگترین بەشی لەشتن و بەرپرسن لە جوڵەکانی لەشت.
چارەسەری ئەم نەخۆشیە بریتیە لە:
گۆڕینی ژەمی خۆراکیت بۆ ژەمی خۆراکی بەسوود، خواردنی بڕێکی زۆری کالسیۆم وەک شیر و سپێناخ و فاسۆلیا و ماسی و بروکلی و قەرنابیت.
ئەنجامدانی هەندێک ڕاهێنانی وەرزشی وەک پێ ڕۆیستن یان یاری تێنس و بەقادرمە سەرکەوتن یان ئەو ڕاهێنانەی پزیشک یاخود ڕاهێنەری شارەزا بۆت دیاریدەکات.
خواردنی ئەو دەرمانانەی کە پزیشک بۆ دیاریدەکات بە شێوەیەکی ڕێکوپێک.
خواردنی ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە فۆسفۆڕ وەک گۆشت.
خەندان