ئاوی سپی Cataract بریتییە لە ڵێڵبوونی هاوێنەی چاو كە كاریگەریی نێگەتیڤ دەكاتە سەر بینین. هۆكارەكانی ئاوی سپی بریتین لە: پیربوون، زگماكی لەگەڵ لەدایكبووندا Congenital cataracts لەبەر بوونی هەوكردن یان برینداربوون یان گرفت لە گەشەی كۆرپەدا، وەكو ئاڵۆزی هەندێك نەخۆشی لە دەرەوەی چاودا بۆ نموونە: نەخۆشی شەكرە، ماددەی ژەهراوی، زیانی لابەلای هەندێك دەرمان وەكو ستیرۆیدەكان، زیاد بەركەوتنی چاو بە تیشكی سەرووی وەنەوشەیی یان تیشكی خۆر، بەركەوتن بە تیشكی دەستكرد Radiation، زەبر بۆ چاو. هەروەها هۆكارە هاندەرەكانی تووشبوون بە ئاوی سپی ئەمانەن: جگەرەكێشان، پیسبوونی ژینگە، زیاد خواردنەوەی ئەلكهول.