نەزۆكیی ئافرەت هۆكاری نیوەی حاڵەتەكانی نەبوونی منداڵە

نەزۆكیی ئافرەت هۆكاری نیوەی حاڵەتەكانی نەبوونی منداڵە
نەزۆكیی ئافرەت Female infertility نەخۆشییەكی كۆئەندامی زاوزێیە و بریتییە لە فەشەل هێنان لە روودانی دووگیانیی كلینیكی پاش 12 مانگ یان زیاتر لە شووكردن بەبێ بەكارهێنانی هیچ جۆرێكی رێگرتن لە دووگیانی. ئەو هۆكارانەی كە دەبنە ئەگەری نەزۆكیی ئافرەت نزیكەی 50%ی حاڵەتەكانی گشتی نەزۆكی پێكدێنن.لەگەڵ بەتەمەنداچووندا ئەگەری تووشبوون بە نەزۆكی زیاد دەبێت،هۆكارەكانی نەزۆكیی ئافرەت ئەمانەن: تێكچوونی هاوسەنگیی هۆرمۆنەكان، گرێ لە كۆئەندامی زاوزێی ئافرەتدا، گرفتەكانی گلاندی دەرەقی، زیادبوونی كێشی لەش و قەڵەوی، سترێس، مەشقی وەرزشیی توند كە ببێتە هۆی كەمبوونەوەیەكی بەرچاوی رێژەی چەوریی لەش، سووڕی مانگانەی ماوە كورت، هەوكردنی رێڕەوەكانی كۆئەندامی زاوزێی ئافرەت، گرێی ریشاڵیی منداڵدان Fibroid، نەخۆشیی درێژخایەن،دەردراوی لینجی نائاسایی ملی منداڵدان Cervical mucus، روودانی دووگیانی لەناو لوولەی نێوان هێلكەدان و منداڵدان(لوولەی فالۆپ)، بەیەكەوەنووسان یان گیرانی لوولەی فالۆپ لەبەر هەوكردن یان پاش نەشتەرگەری.
Top