نەشتەرگەریی جوانكاری روومەت

نەشتەرگەریی جوانكاری روومەت
جوانكاری روومەت بریتییە لە گورجكردن و بەرزكردنەوەی روومەت Cheek lift، بە مانایەكی تر چارەسەركردنی شل و شۆڕبوونی روومەت، هاوكات لەگەڵ كەمكردنەوەی هێڵی لۆچیی نێوان تەنیشت لووت و لێوی سەرەوە، هەروەها گورجكردنی پێستی شۆڕبووی سەر روومەتەكان لەگەڵ نەهێشتنی یان كەمكردنەوەی ئاوسانی ژێر چاوەكان. ئەمە روونە كە لەگەڵ بەتەمەنداچووندا، روومەتەكان فلات و شۆڕدەبن لەگەڵ شۆڕبوونی پێڵووەكانی خوارەوە، بۆیە گەلێك لە پسپۆرانی جوانكاری ئەم نەشتەرگەرییە بۆ ئەم حاڵەتە بە گونجاو دەزانن. لە نەشتەرگەریی بەرزكردنەوەی روومەتدا، پارچەی چەوری ژێر روومەت Malar pad بەرزدەكرێتەوە و لە شوێنێكی بەرزتر جێگیر دەكرێت، هەروەها ماسوولكە و پێستیش گورج دەكرێن. بەگشتی ئەم نەشتەرگەرییە 2 كاتژمێر دەخایەنێت و چاكبوونەوەی تەواویش نزیكەی 4 مانگی پێویستە. ئاڵۆزییەكانی پاش نەشتەرگەریی گورجكردنی روومەت بریتین لە: ئاڵۆزییەكانی بەنجی گشتی، دروستبوونی ئاسەوار لە شوێنی هێڵەكانی نەشتەرگەریدا، گۆڕانی رەنگی پێست، هەستكردن بە سڕبوونی پێست، ئاوسان لە دەوری چاوەكان، هەوكردن، هەروەها هەستكردن بە ئازار لەروومەتەكاندا كە لەوانەیە بۆ ماوەی چەند مانگێك بەردەوام بێت.
Top