كەمیی ڤیتامین Dپێوەندی بە گرژبوونی كۆڵۆنەوە هەیە

كەمیی ڤیتامین Dپێوەندی بە گرژبوونی كۆڵۆنەوە هەیە
پاش بەدواداچوون و پشكنین، ئەمە لە گەلێك كەسی تووشبوو بە گرژبوونی كۆڵۆن تێبینی كراوە كە رێژەی ڤیتامین D لە خوێنیاندا نزمە، بۆ نموونە لە لێكۆڵینەوەكاندا هاتووە كە نزیكەی 82%ی كەسانی تووشبوو بە گرژبوونی كۆڵۆن لە هەمان كاتدا دوچاری كەمی ڤیتامین D بوونەتەوە، ئەمەش روونكراوەتەوە كە بەكارهێنانی ڤیتامین D3 لە كەسانی تووشبوودا نیشانەكان تا رادەیەكی زۆر سووك دەكات. گرژبوونی كۆڵۆن گرفتێكی درێژخایەنی پەیوەستە بە فرمانی كۆئەندامی هەرس. نزیكەی 9-23%ی دانیشتوانی گۆی زەوی بەدەست گرژبوونی كۆڵۆن دەناڵێنن. ئەگەرچی هۆكاری پەیوەست بە جۆری خۆراك و سترێس رۆڵیان لە تووشبوون و سووكبوون یان سەختبوونی نیشانەكانی گرژبوونی كۆڵۆنەوە هەیە، بەڵام تا ئێستا هۆكاری راستەقینەی تووشبوون بە تەواوی روون نییە. گرنگترین نیشانەی گرژبوونی كۆڵۆن بریتییە لە تاوێك سكچوون و تاوێكی تر قەبزی، لەگەڵ كۆبوونەوەی گاز لە ریخۆڵەدا. توندیی نیشانەكان و وروژێنەرەكانی نیشانەكان لە تووشبووێكەوە بۆ تووشبووێكی تر جیاوازیان زۆری هەیە.
Top