سەرئێشە Headache نیشانەیەكی باوی زۆربەی نەخۆشییەكانە. منداڵ ەكو گەورەكان لەبەر هۆكاری تایبەت دوچاری سەرئێشە دەبن بەتایبەتی قوتابیان كە ئەگەری تووشبوونیان بە سەرئێشە دەگاتە رێژەی نزیكەی 70%. دۆزینەوەی هۆكاری راستەقینەی سەرئێشە لە منداڵدا گرنگی زۆری هەیە بۆ هەڵبژاردنی چارەسەری دروست. كلۆربوون و گرفتەكانی تری ددان، نەخۆشییەكانی لووت و گوێ، هەوكردنەكانی قوڕگ و لەوزەكان، ترس و پەستی، هەوكردنی رێڕەوەكانی كۆئەندامی هەناسە، دابەزینی ئاستی شەكری خوێن لە ئەنجامی برسیبووندا، هەوكردنی ریخۆڵە، هەوكردنی گورچیلە، هەوكردنی پەردەكانی مێشك، زیانی لابەلای بەكارهێنانی هەندێك دەرمان، شەقەسە Migraine،هەوكردنی ئێسك و جومگەكان. ئەمەش روونكراوەتەوە كە لە نزیكەی 5% ی حاڵەتەكانی سەرئێشەدا نەخۆشییەكی راستەقینە لە منداڵی تووشبوودا هەیە، بەڵام لێرەدا لە زۆربەی حاڵەتەكاندا، جگە لە سەرئێشە نیشانەی تریش لە منداڵدا بەدی دەكرێن، بۆ نموونە رشانەوە، بێهێزی گشتی، كەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش..تاد.