ئایا رۆژانە بەكارهێنانی ئەسپرین كاریگەری دەكاتە سەر پێست؟

ئایا رۆژانە بەكارهێنانی ئەسپرین كاریگەری دەكاتە سەر پێست؟
ئەسپرین Aspirin دژی مەیینی خوێن كاردەكات، بەكارهێنانی ئەسپرین رۆژانە لەوانەیە كە ئەگەری تووشبوون بە نۆرەی دڵ و جەڵتە كەم بكاتەوە، لەوانەشە كە ریسكی تووشبوون بە نەخۆشی دڵ لە هەندێك حاڵەتی تایبەتدا كەم بكاتەوە. ئەسپرین وەكو هەر دەرمانێكی تر زیانی لابەلای هەیە كە پێستیش دەگرێتەوە.لەكاتی هەر خوێنبەربوونێكدا، خەپڵەكانی خوێن كۆدەبنەوە و بەیەكەوە دەنووسێن لە شوێنی بریندا بۆ دروستكردنی تۆپەڵێكی بچووكی مەیین بە مەبەستی وەستاندنی خوێنبەربوون. ئەسپرین بە ژەمی بچووكی رۆژانە ئەگەری مەیینی خوێن لەناو بۆڕییەكانی خوێندا كەم دەكاتەوە، مەیینی خوێن لەوانەیە كە لەناو بۆڕییەكانی خوێندا رووبدات ببێتە هۆی دروستبوونی تۆپەڵی بچووكی خوێنی مەییو و گیرانی خوێنبەر لەناو شانەكانی مێشك و جەلتە یان لە خوێنبەرێكی تاجی دڵ و نۆرەی دڵ. لە لێكۆڵینەوەكاندا هاتووە كە لەوانەیە ئەسپرین پێست لە تووشبوون بە شێرپەنجە بپارێزێت. باوترین زیانی لابەلای ئەسپرین لە پێستدا بریتییە لە پەیدابوونی قانی خوێنبەربوون لەژێر پێستدا لە ئەنجامی تێكشكانی موولوولەكانی خوێن، هەروەها لەوانەیە كە ببێتە هۆی خوێنبەربوون لە ناوپۆشی گەدەدا. ئەسپرین وەكو هەر دەرمانێكی تر لەوانەیە كە هەستەوەری پەیدابكات بە شێوەی سووربوونەوە و ئاوسانی پێست هاوكات لەگەڵ پەیدابوونی بوڵق لە پێستدا.
Top