بەم هەنگاوانە هەستی ماندووبوون سووك بكە
2. با خۆراكت هاوسەنگ و تەندروستییانە بێت، رۆژانە بڕێكی باشی ئاو بخۆرەوە.
3. بە رێـكی و بەردەوام مەشقی بەدەنی یان وەرزش ئەنجام بد.
4. خۆت فێری پشوودانی دەمارەكان و خۆخاوكردنەوە Relaxation بكە .
5. پیشەی خۆت بهێڵەوە و پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكانت باش و باشتر بكە.
6. هەواگۆڕی لە رۆتینی رۆژانەتدا بكە.
7. دووركەوە لە خواردنەوەی ئەلكهول و جگەرەكێشان و بەكارهێنانی دەرمانی ئارامبەخش و هۆشبەر.
8. زیاد بەكارهێنانی كافائین (قاوە و چای) و ئەلكهول نەك هەر ماندووبوونەكەت سووك ناكەن بەڵكو كێشەكە ئاڵۆزتر دەكەن.
9. لەكاتی هەستكردن بە ماندووبوون، ئەگەر یەكێك لەم نیشانانەی خوارەوەت هەبوو ئەوا پێویست دەكات كە بەبێ دواكەوتن سەردانی دكتۆر بكەیت:
• تا یان كەمبوونەوەی كێشی لەش.
• وشكبوونی پێست، قەبزی، زیادبوونی كێشی لەش یان بەرگەنەگرتنی سەرما.
• خەوزڕان یان چەند جارێك لە خەو بەئاگابوونەوە و دووبارە نووستنەوە .
• سەرئێشە.
• وەرگرتنی هەر دەرمانێك جا لەخۆتەوە یان بە رای دكتۆر بێت.
• هەستكردن بە بێزاری و خەمۆكی.